قورئان که‌ی نووسراوه‌ته .؟ ئه‌م کاته‌تان باس، ئه‌توانن پێم بڵێن که‌ی قورئانی پیرۆز نووسراوه‌ته؟ ئه‌گه‌ر دڕه‌نگ نووسراوه‌ته‌وه چۆن بیریان ماوه، مه‌به‌ستم یانی لێیان غه‌ڵه‌ت نه‌بووه؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: نووسینه‌ی قورئانی پیرۆز هه‌ر له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم) هه‌بووه، به ده‌قی فه‌رمووده‌ی خۆی، که ڕازی نه‌بوو فه‌رمووده‌کانی خۆی هه‌موو که‌س بینوسێته‌وه نه‌وه‌ک تێکه‌ڵی بکه‌ن له‌گه‌ڵ قورئان له دوای خۆی، که‌واته نووسینه‌وه‌ی قورئان هه‌بووه، به‌ڵام زیاتر له‌و کاته‌دا له‌به‌ریان کردووه، خوای گه‌وره مێشک و توانای ده‌رخکردنێکی به‌هێزی پێدابوون، به سه‌دان هاوه‌ڵ هه‌بوون هه‌موو قورئانیان له‌به‌ر بووه، له دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) و به‌تایبه‌تی له دوای شه‌ڕی یه‌مامه که زۆرێک له‌وانه‌ی قورئانیان له‌به‌ربوو شه‌هید بوون، گه‌وره‌مان عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب هه‌ستی به‌وه کرد که ده‌بێ قورئان کۆبکرێته‌وه، بۆیه به گه‌ورمان ئه‌بووبه‌کری-خوای له هه‌موویان ڕازی بێت- فه‌رموو هه‌تا کاریکی وه‌ها بکات، ئه‌ویش په‌سه‌ندی کرد و هه‌رچی هه‌بوو له نووسراوه‌کان له‌سه‌ر ئێسک و ده‌فه‌ی شان و پیست و گه‌ڵا و ..تاد کۆکرایه‌وه و له‌لای خۆی پاراستی، له دوای ئه‌ویش له‌لای گه‌وره‌مان عومه‌ر بوو پاشان له‌لای دایکی موسوڵمانان کچی عومه‌ر، حه‌فه‌سه-خوای گه‌وره لێیان ڕازی بێت- پارێزرا بوو، له‌سه‌رده‌می گه‌وره‌مان عوثمانیش خوا لێی ڕازی بێت- نووسینه‌وه‌ی قورئان ڕێک خرا له‌سه‌ر یه‌ک شێوه، ئه‌مه‌ی ئێستاش هه‌ر له‌و شێوازه‌وه وه‌رگیراوه.. که‌واته قورئان له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم) پارێزراوه بووه له دڵه‌کان و نووسراویشته‌وه به جیاجیا له‌لای هاوه‌ڵان، پاشان له سه‌رده‌می ئه‌بووبه‌کر-خوا لێی ڕازی بێت- کۆکراوه‌ته‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.