خێرایی قورئان خوێندنه‌وه دروسته به‌ڵام مه‌رجی هه‌یه .؟ سڵاوى خواى گه‌وره‌تان لێبێت ئايه خوێندنه‌وه‌ى قورئان به‌خێرا دروسته بۆ ئه‌وه‌ى خه‌تمى زياتر بكه‌ى؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز سێ یان چوار شێوازی هه‌یه که جائیزه به‌یه‌کێک له‌و شێوازانه بخوێنرێته‌وه. ١/ التحقیق: ته‌واو ماف پێدانی خوینه‌نه‌وه‌ی پیت و وشه‌کانی قورئان به‌جؤرێک که زۆر له‌سه‌ر خؤیی و دانایی ۆێوه دیاربێت، ئه‌مه زیاتر له‌کاتی فێڕبوونی خوێندنه‌وه به‌کارده‌هێنرێت. ٢/ الترتیل: خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆزه به‌هێمنی و له‌سه‌رخۆ و به‌هۆشه‌وه، که‌مێک خێراتره له جۆری(التحقیق)، ئه‌مه‌یه که خوای گه‌وره له‌قورئانه‌که‌یدا فه‌رمانی پێکردووه‌أَوْ زِدْ عَلَيْهِ وَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلاً[المزمل:٤]. ٣/ الحدر: خێراترینی جۆری خوێندنه‌وه‌یه، ئه‌ویش به‌مه‌رجێک مافی ڕه‌وانخوێندنه‌وه و ته‌جویدی هه‌موو پیت و وشه‌کان بده‌ی له ده‌رچه و سیفات و هه‌مو ئه‌حکامه‌کان. ٤/ التدویر: حاڵه‌تێکه له‌نێوان(الترتیل) و (الحدر)دا، واته له یه‌که‌م خێراتره و له دووه‌م هێواشتره. له‌مه‌وه؛ که‌سێک بۆی هه‌یه قورئان بخوێنێته‌وه به‌خێرایی به‌ڵام به‌مه‌رجێ له(الحدر) تێپه‌ڕ نه‌کات، که‌ئه‌ویش واته نابێت خوێندنه‌وه‌که ئه‌وه‌نده خێرا بێت هه‌ڵه له ده‌ربڕینی پیته‌کان و سیفاته‌کان و ئه‌حکامه‌کانیان بکه‌ی. سه‌رنجێک: له‌ڕاستیدا قورئانخوێندن بۆ بیرکردنه‌وه و یادی خوایه، بۆ ئه‌وه‌یه که دڵه‌کانمان به‌هۆش خۆی بێته‌وه، بیرمان بێته‌وه به‌سه‌رهاتی ئوممه‌ته پێشینه‌کان و ده‌سته‌ڵاتی خوا و مافی خوا و حیکمه‌تی دروستبوونمان و مردن و ڕؤژی لێپرسینه‌وه و ...هتد. بۆیه حیکمه‌ت له‌خوێندنی قورئاندا زۆری خه‌تم نییه به‌ڵكوو په‌ند وه‌رگرتن له‌و ئایه‌تانه‌ی که ئه‌گه‌ر بۆ شاخێک بهاتایه خوار ئه‌وا هه‌پروون به‌هه‌پروون ده‌بوو.. له‌ناو هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر هه‌بوون-خوا لێیان ڕازی بێت- له هه‌موو ته‌مه‌نیان ته‌نیا یه‌کجار هه‌موو قورئانیان خوێندۆته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر بیرکردنه‌وه له‌ئایه‌ته‌کان و ڕه‌فتار پێکردنیان. گه‌وره‌مان ئیبن مه‌سعوود-خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێت "لا تهذوا القرآ‌ن هذ الشعر ولا تنثروه نثر الدقل - أي التمر الرديء وفي رواية الرمل - قفوا عند عجائبه وحركوا به القلوب ولا يكن هم أحدكم آخر السورة" و واته/ قورئان مه‌خوێننه‌وه به‌خێرایی وه‌ک خوێندنه‌وه‌ی شیعر و هۆنراوه، هه‌روه‌ها ئایه‌ته‌کانی فڕێ مه‌ده‌ن و پشتگوێ‌یان مه‌خه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی خورمایه‌کی بێ نرخ یاخود خؤڵ-له‌ڕیوایه‌تێکی تردا- والێده‌که‌ن، به‌ڵكوو ڕاوه‌ستن له‌به‌ر سه‌رسووڕهێنه‌ره‌کانی و دڵه‌کانتانی پێ بجووڵێنن و په‌رۆشی ئه‌وه‌شتان نه‌بێت که زوو بگه‌نه دوایین ئایه‌تی(ئه‌و به‌شه‌ی که‌ده‌یخوێنی). گه‌وره‌مان عومه‌ر-خوای لێ ڕازی بێت- بۆماوه‌ی(١٠-١٢) ساڵ ئه‌وجا سووڕه‌تی(البقرة)ی ته‌واو کرد. هه‌رئه‌وان بوون به‌هاوه‌ڵه‌کانایان ده‌فه‌رموو که ئێمه له‌سه‌رده‌می خۆمان(١٠) ئایه‌تمان له‌به‌ر ده‌کرد هه‌تا کارمان پێ نه‌کردایه نه‌ده‌چووینه سه‌ر (١٠) ئایه‌تی تر.. که‌واته گرنگ ئه‌وه‌یه قورئانخوێندن به‌هۆش و په‌ندوه‌رگرتن بێت، ئیتر با ڕۆژی چه‌ند ئایه‌تێک بخوێنرێت، به‌ڵام که‌سێکیس حه‌ز ده‌کات زوو زوو هه‌موو قورئان بخوێنێت، ئه‌وه بۆی هه‌یه و پێویسته له‌سه‌ری ڕه‌چاوی دروستی خوێندنه‌وه‌که‌ی بکات. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.