هه‌ڵه‌ی ئاشکرا و دیار له خوێندنه‌وه‌ی قورئان حه‌رامه .؟ سڵآوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت. ئه‌گه‌ر یه‌کێک ته‌جوید نه‌زانێ و قورئان بخوێنێ گوناهبار ده‌بێ؟ من چوار جار خه‌تمم کردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌جوید بزانم، ئه‌ڵێن گوناهبار ده‌بی؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خوێندنه‌وه‌ی قورئان دیاری کراوه و فه‌رمانی پێکراوه به جۆرێک بیخوێنینه‌وه خوای گه‌وره پێی ڕازی بێت، خوای گه‌وره له پیاهه‌ڵدانی ئه‌وانه‌ی شوێنی ته‌ورات و ئینجیل که‌وتوون و به ڕه‌وانی ده‌وری ده‌که‌نه‌وه شایه‌تی باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌ی بۆ داون، فه‌رموویه‌تی الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَتْلُونَهُ حَقَّ تِلَاوَتِهِ أُولَـٰئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِ وَمَن يَكْفُرْ بِهِ فَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ[البقرة:121] واته؛ ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه‌ی كتێبمان پێبه‌خشیون (قورئان) به‌چاكی و به‌وردی ده‌وری ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه باوه‌ڕیان پێی هه‌یه‌و باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڕوای پێی نه‌بێت، ئا ئه‌و جۆره كه‌سانه له خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌نده‌كانن. ته‌فسیری ئاسان. پاشان فه‌رمانی ده‌رباره هاتووه که هه‌تا بکرێ مافی خوێندنه‌وه‌ی قورئان ڕاپه‌ڕینین، فه‌رموویه‌تی وَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلًا[المزمل:4] واته؛ قورئان به له‌سه‌رخۆیی و تێڕوانین و ڕه‌وانی بخوێنه‌وه. ته‌فسیری(المیسر). ئه‌وه‌ی جێی باسه ئه‌وه‌یه ئێوه هه‌تاوه‌کو ئێستا که نه‌تانزانیوه به ئومیدی خوا گوناهبار نه‌بوون، به‌ڵام له ئێستاوه پێویسته بگه‌ڕێی به دوای فێربوون، هه‌تاوه‌کو ئه‌و ساته‌ش به ته‌واوی فێر ده‌بیت، مادام له هه‌وڵدان و فێربوونیت بۆت دروسته قورئان بخوێنی، به‌ڵام پشتگوێ خستن و به‌ده‌مه‌وه‌نه‌هاتنی فێربوونی ڕه‌وانخوێندنیی قورئان تاوانبارت ده‌کات. باشتریش وایه له پێشدا گوێ بگری له‌و ئایه‌تانه‌ی ده‌ته‌وێت بیانخوێنیته‌وه له شێخ و مامۆستایه‌ک که له ئینته‌رنێت ئێستاکه ئاسان به‌ده‌ست ده‌که‌ون ئه‌وجا بیخوێنیته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ئاشکرا و به‌دیار نه‌که‌ی وه‌کو گۆڕینی سه‌روبۆر و پیته‌کان، چونکه یان بێ مانایی ده‌دات به ئایه‌ته‌کان یاخود ماناکه‌ی ده‌گۆڕێ! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -