خوێندنه‌وه‌ی قورئان له مۆبیایلدا هه‌مان خوێندنه‌وه‌ی نیو په‌ڕاوی هه‌یه .؟ السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە بەڕێزان بێ زەحمەت ئەگەر لە مۆبایلدا قورئان دابەزێنیت و بیخوێنیت هەمان خێر‌و پاداشتی ئەوەی هەیە کە لەبەر کتێبی قورئان خۆیدا بیخوێنی؟؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌ڵێ بێگومان هیچ جیاوازی نییه، هه‌مان پاداشتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌که ده‌نگیی بوو، تۆیش گوێی لێ بگری، ئه‌وه‌یان پاداشتی گوێبیستنی هه‌یه و جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه.. خوێندنه‌وه‌ی قورئانیش پاداشتی زۆرتره له گوێگرتن لێی.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.