به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سووره‌تی فاتیحا ته‌نها له نوێژدا واجبه بخوێنرێ به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خواده‌فه‌رموێ" لاصلاة لمن لم یقرأ بفاتحة الکتاب" واته/ نوێژ قه‌بووڵ نابێت بۆ یه‌کێک سووره‌تی فاتیحای نه‌خوێندبێت. ئه‌وجا نوێژه‌که‌ش فه‌رز بێت یان سوننه‌ت هه‌ر ده‌بێت بخوێنرێت، مه‌گه‌ر که‌سێک نه‌توانێ ئه‌و سووره‌ته له‌به‌ر بکات ئه‌و کاته ده‌توانێ به‌هه‌ر سووره‌تێک یان چه‌ند ئایه‌تێک جێگه‌ی بگرێته‌وه، یان به وتنی(سبحان الله و الحمد لله ولا إله إلا الله و الله أکبر) به هێنده‌ی خوێدنی سووره‌تی فاتیحا یان زیاتر دووباره بکاته‌وه. له نوێژی به کۆمه‌ڵیش هه‌ندی پێیان وایه له نوێژه به ده‌نگه‌کان(به‌یانی و ئێواره و خه‌وتنان) له دوو ڕکاتی یه‌که‌میان ته‌نها ئیمام به‌سه بیخوێنێت، له‌وانی تریش هه‌ر که‌سه و بۆ خۆی ده‌بێت بیخوێنێ هه‌روه‌ها له نوێژه بێ ده‌نگه‌کانیش، ئه‌وانی تریش ده‌فه‌رموون که له هه‌موو حاڵه‌تێکدا ده‌بێت پاشنوێژیش سوره‌تی فاتیحا بۆ خۆی بخوێنیت، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێشتر باسمان کرد، له ڕاستیش ڕاوبۆچونی په‌سه‌ند و له‌به‌ر نه‌هێشتنی خیلافیش بخوێنرێ چاکتره، مه‌به‌ستمان له دوو ڕکاته به ده‌نگه‌کان، ئه‌ویش له دوای ئیمامه‌وه ده‌توانێ ئایه‌ت ئایه‌ت بیڵێته‌وه یان که ئیمام ته‌واو بوو.. سووره‌تی فاتیحا بۆ مردوو ناگات، یه‌کێک له‌وانه‌ش ئه‌و بۆچوونه‌ی هه‌یه ئیمام شافیعییه-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- چونکه ئه‌و ده‌فه‌رموێ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: بۆ ئاده‌میزاد هیچێک نییه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ خۆی هه‌وڵی بۆ داوه و ڕایپه‌ڕاندووه لیس للإنسان إلا ماسعى ئه‌و که له ژیان بووه بۆ خۆی ده‌بوو قورئان بخوێنێت، ئێستا که مردووه داوای لێ ناکرێ، وه‌کو نوێژ وایه، ئه‌ویش که‌س ناتوانێت بۆ یه‌کێکی مردووی بگێڕێته‌وه.. به‌ڵام حه‌ج و ماڵبه‌خشین و زه‌کات و دوعا و هاوشێوه‌ی ئه‌وانه ده‌شێت که‌سێک ئه‌نجامی بدا و بیکاته دیاری بۆ مردوویه‌کی، وه‌کو قوربانی و ڕۆژووی سوننه‌ت و عومره‌ش.. قورئانخوێندنیش خیلافی له‌سه‌ره، هه‌ندێک ده‌ڵێن نابێت له‌وانه ئیمامی شافیعی-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ئیمامی نه‌وه‌وی-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له باره‌ی بۆچوونی شافیعییه‌وه ده‌فه‌رموێ""والمشهور في مذهبنا -أي مذهب الشافعي- أن قراءة القرآ‌ن للميت لا يصله ثوابها. وقال جماعة من أصحابنا: يصله ثوابها. وبه قال أحمد بن حنبل." واته/ ئه‌وه‌ی نه‌وبانگی هه‌یه له بۆچوونه‌که‌مان خوێندنی قورئان بۆ مردوو پاداشته‌که‌ی ناگاتێ، کۆمه‌ڵه‌لێکیش له هاوڕێیانمان ده‌ڵێن: پێی ده‌گات، ئیمام ئه‌حمه‌دیش هه‌ر وای فه‌رموو(ده‌گات). حه‌نه‌فییه‌کانیش هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه، که پاداشتی قورئانخوێندن ده‌کرێته دیاری بۆ مردووان. له مه‌زهه‌بی ئیمام مالیکیش پێیان وایه که ناگات و ئه‌وه‌ش ناوداره لایان. شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمییه و وتابییه‌که‌ی ئیبن ئه‌لقه‌ییمیش-ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت- پییان وایه که ده‌گات و جائیزه. به‌ڵام ئیبن ته‌یمییه ده‌فه‌رموێ"وأما الاستئجار لنفس القراءة –أي قراءة القرآ‌ن – والإهداء، فلا يصح ذلك، لأنه لا يجوز إيقاعها إلا على وجه التقرب إلى الله تعالى.." واته/ به‌ڵام به‌کرێگرتنی قورئانخوێندن و به‌دیاریکردنی بۆ مردوو، ئه‌مه‌یان ناردوسته، چونکه دامه‌زراندنی ئه‌و کرده‌وه‌ویه به‌وه نابێت مه‌گه‌ر له ڕووی نزیکبوونه‌وه و دڵسۆزی بۆ خوا.. مه‌به‌ستی پێ ئه‌وانه‌یه که ده‌جن که‌سێک به کرێ ده‌گرن هه‌تا قورئان بخوێنێت له‌سه‌ر مردوویه‌کیان.. ئه‌وه‌ی ماوه بیڵێین؛ جیاوازی هه‌یه له خوێندنی سووره‌تی فاتیحا و خوێندنی قورئان بۆ مردوویه‌ک، یه‌که‌میان بیدعه‌یه چونکه وه‌کو بۆنه و عاده‌تی لێ هاتووه، له کاتی مردن و ته‌عزێ و سه‌رقه‌بران ده‌خوێنرێ، ئه‌مه‌ش ئه‌سڵێکی نییه و ناجائیزه، به‌ڵام خوێندنی قورئان وه‌کو عیباده‌تێک ئه‌سڵێکی هه‌یه و که‌سێک ده‌توانێت بیخوێنێت له مزگه‌وتێک یان ماڵه‌وه یان له ڕێگا و پاداشته‌که‌ی دیاری بکات بۆ مردوویه‌کی، به‌ڵام له‌سه‌ر قه‌بران به‌هیچ جۆرێک جائیزه نییه قورئان خوێندن و سووره‌تی فاتیحاش. ئه‌گه‌ر که‌سێکیش سووره‌تی فاتیحا وه‌کو قورئانخوێندن بخوێنێ و بیکاته دیاری بۆ مردوویه‌کی، نییه‌تی ئه‌وه نه‌بێت وه‌کو باوی خه‌ڵکی ده‌یکه‌ن، ئه‌وه‌شیان ده‌بێت چونکه سووره‌تی فاتیحاش به‌شێکه له قورئان به‌ڵکوو(أم الکتاب)یشه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.