به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: قورئانخوێندن له په‌ڕاوێکه‌وه(مصحف) جائیزه بخوێنرێ به‌بێ ده‌ستنوێژ ئه‌گه‌ر ده‌ستت لێی نه‌که‌وێ، له کۆمپیته‌ره‌وه‌ش جائیزه چونکه حوکمی په‌ڕاوی نییه، واته ده‌ستیشت له شاشه‌ی کۆمپیته‌ره‌که‌ت بکه‌وێ له کاتێک قورئانه‌که‌ی له‌سه‌ره هیچی تێدا نییه. هه‌روه‌ها قورئانخوێندن به‌له‌به‌ر و له‌به‌رخۆوه له ڕێگا و پێش خه‌وتن و هه‌موو کات به‌بێ ده‌ستنوێژ دروسته ئه‌گه‌رچی به ده‌ستنوێژه‌وه خێری زیاتره.. قورئانخوێندن به‌بێ له‌چک هه‌موو کات جائیزه و هیچی تێدا نییه هه‌رچه‌نده به‌نده هه‌تاوه‌کو زیاتر به ئه‌ده‌ب و پۆشته‌ییه‌وه په‌رستن بۆ خوا بکات مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای زیاتره. مه‌به‌ستمان لێره ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک باڵاپۆشیش بێ کاتیک له ماڵه‌وه ده‌یه‌وێ قورئان بخوێنێ بۆی هه‌یه به‌بێ له‌چک و باڵاپۆشیی قورئانه‌که‌ی بخوێنێ چونکه خوێندنه‌وه‌ی قورئان وه‌کو نوێژ نییه که ئافره‌ت خۆی بۆ باڵاپۆش بکات. ئامۆژگاری ئه‌وه‌شت ده‌که‌ین هه‌رچی زووتره خۆت داپۆشی، ئێوه وا ده‌بینین چرای ئیمان و ترس و خۆشه‌ویستی خواتان له دڵه به‌ڵام هێشتا لاوازه، چونکه ئه‌گه‌ر به‌هێز بووایه زووتر له‌به‌ر خوای خۆشه‌ویست شه‌رمت ده‌کرد، ئه‌وسایه خۆتان داده‌پۆشی و گوێشتان نه‌ئه‌دا به قسه و توانجی خه‌ڵکی.. خوشکی به‌ڕێزمان ئێمه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ت بیر ده‌خه‌ینه‌وه که ده‌فه‌رموێ: دوو پۆل له ئوممه‌ته‌که‌م ناچنه به‌هه‌شت و بۆنیشی ناکه‌ن، پۆلێکیان ئه‌وانه‌ن کێبڵ و قامچییان به ده‌سته‌وه‌یه و له خه‌ڵکی ده‌ده‌ن به ناهه‌ق، له جه‌للاد و پۆلیس و ئاسایش.. پۆله‌که‌ی تریش ئه‌و ئافره‌تانه‌ن که داپۆشراوی ڕووتن، واته هه‌رچه‌نده داپۆشراون به‌ڵام ڕووتن، ئه‌وجا یان له‌به‌ر ته‌نکی جله‌کانیانه یان له‌به‌ر ته‌سکی یان نیوه‌ڕووتی.. خوای گه‌وره‌ش له هه‌موو که‌س له‌پێشتره شه‌رمی لێ بکه‌ین و فه‌رمانه‌کانی جێبه‌جێ بکه‌ین... ئێمه که ده‌ترسێنین یان ده‌مانه‌وه‌ێ بتگرێنین بۆ ئه‌وه‌یه هه‌تا له ڕۆژی دوایی و دادگای خوایی نه‌ترسێ و نه‌گری به‌ڵکوو دڵ‌ئارام و خۆشبه‌خت بیت به لێبوردنی خوایی و به‌هه‌شتی هه‌تاهه‌تایی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاکان نه‌وه‌ک له‌گه‌ڵ سته‌مکاران و بێباوه‌ڕان و گوناهکاران.. پێغه‌مه‌بری خوا ده‌فه‌رموێ: خه‌ڵکی دۆزه‌خ هێنده ده‌گرین ئه‌گه‌ر که‌شتی بهێنرێ به ڕووباری فرمێسکه‌کانیان هاتوچۆ ده‌کات.. خۆزگایه له دوای ئه‌م وه‌ڵامه به‌قسه‌ت ده‌کردین و ئه‌و خێره‌ش بۆ ئێمه ده‌نووسرا. خوای گه‌وره هیدایه‌تت بدات و به به‌زه‌یی خۆی کۆمه‌کیت بکات. ئامین. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.