به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: قورئانخوێندن وه‌کو نوێژ و ڕۆژوو و فه‌رزه‌کانی تر واجب نییه به‌و واتایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش کاتێک و شوێنێکی تایبه‌تی بۆ دیاری نه‌کراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک بۆ ماوی زۆر و درێژ قورئان نه‌خوێنێت گوناهبار ده‌بێ! چونکه ده‌چێته حوکمی(هجر) واته دوورکه‌وتنه‌وه له قورئان، ئه‌وه‌ش جائیز نییه و پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) سکاڵای هه‌یه له‌و که‌سانه‌ی قورئان هه‌جر ده‌که‌ن و لێی دوور ده‌که‌ونه‌وه!وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَٰذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا[الفرقان:٣٠] واته/ بێ بڕوایان و خوانه‌ناسان هه‌رده‌م تانه‌و ته‌شه‌رێكی زۆریان له قورئان ئه‌داو گوێیان بۆ نه‌ده‌گرت، په‌یامبه‌ریش زۆربه‌وه ناڕه‌حه‌ت ده‌بوو، بۆیه سكاڵا ده‌باته لای په‌روه‌ردگاری و، قورئانیش ئه‌فه‌رموێ: وقال الرسول يا رب إن قومى اتخذوا هذا القرآ‌ن مهجورا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) گوتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگاری من! بێگومان-وه‌ك خۆت ئاگاداریی- قه‌وم و هۆزه‌كه‌م وازیان له‌م قورئانه هێناو پشتگوێ‌یان خست و به‌دوایا نه‌چوون و لێی دوور كه‌وتنه‌وه!! که‌واته هه‌ر که‌سێک بۆ ماوه‌یه‌کی دوور قورئان نه‌خوێنێ یان گوێی لێ نه‌گرێ وه‌ک پیشه‌ی بێباوه‌ڕان قورئان پشتگوێ ده‌خا و ئه‌وه‌ش جێی هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ریان. به پێچه‌وانه‌شه‌وه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و هاوه‌ڵه‌کان و دوای ئه‌وانیش له شوێنکه‌ته‌کان، هه‌موویان ڕۆژانه حیزبێکیان له قورئان هه‌بووه بۆ خوێندن، حیزبی ئه‌وانیش ئه‌مه‌ی ئێستا نه‌بووه به‌ڵكوو هه‌موو قورئان حه‌وت حیزب بووه و به یه‌ک هه‌فته ته‌واویان کردووه،، به‌ڵکوو هه‌یان بووه له که‌متر له هه‌فته‌یک هه‌موو قورئانی خوێندووه، گه‌وره‌مان عوسمان-خوا لێی ڕازی بێت- هه‌موو قورئانی له یه‌ک شه‌ودا خوێندۆته‌وه. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ "من قام بعشر آيات لم يكتب من الغافلين ومن قام بمائة آية كتب من القانتين ومن قام بألف آية كتب من المقنطرين" رواه أبو داوود وصححه الألباني. واته/ هه‌رکه‌سێ هه‌ستێ به(١٠) ئایه‌ت شه‌ونێژ بکات ئه‌و شه‌وه به‌بێ ئاگایان ناژمێردرێ، وهه‌ر که‌سێ به(١٠٠) ئایه‌ت شه‌ونوێژ بکات ئه‌و شه‌وه له‌و که‌سانه ده‌ژمێردری که عیباده‌تی خوایان زۆر کردووه، و هه‌رکه‌سێکیش به(١٠٠٠) ئایه‌ت شه‌ونێژ بکات ئه‌و شه‌وه له‌و که‌سانه ده‌بێت که پاداشتێکی زۆریان به وێنه‌ی شاخه‌کان بۆ خۆیان به ده‌ست خستووه. خه‌تمیش دیسان واجب نییه، به‌ڵام قورئان هه‌مووی بۆ ئێمه هاتووه بۆیه ده‌بێ هه‌مووی بخوێنینه‌وه و لێی بفکرین، مه‌رجیش نییه هه‌موو مانگێک خه‌تمێک بکرێت، با له ساڵێک جارێ دوو جار بێ به‌ڵام ڕۆژانه قورئان بخوێنین و له ئایه‌ته‌کانی خوا بکۆڵینه‌وه و بفامین. ئه‌وه‌ی واجب بێ له قورئانخوێندن ته‌نها هی ناو نوێژه ئه‌ویش سوره‌تی(الفاتحة)یه بۆ که‌سێک توانای هه‌بێ له‌به‌ری بکات. که‌واته به‌ڵی ده‌گونجێ ته‌نها سووره‌تی(الفاتحة)ت له‌به‌ربێ و هیچی تر. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.