به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: گوێگرتن له قورئان و یادکردنی خوا به له‌شگرانی دروسته، خوێندنی قورئانیش زانایان ڕای جیاوازیان هه‌یه، هه‌ندێکیان ده‌فه‌رموون دروسته به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی له قورئان بکه‌وێ، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه فه‌رمووده‌ی دایکمان عائیشه‌یه-خوا لێی ڕازی بێت- فه‌رموویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) یادی خوای ده‌کرد له هه‌موو حاڵه‌تێکی"كان رسول الله(صلى الله عليه وسلم) يذكر الله على كل أحيانه" رواه مسلم. ئه‌وانی تریش ده‌فه‌رموون که نابێت له کاتی له‌شگرانی بخوێنری، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه فه‌رمووده‌ی عه‌لییه-خوا لێی ڕازی بێت- که ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) هه‌موو کات قورئانی بۆ ده‌خوێندین مه‌گه‌ر له‌شگران بووایه. "كان النبي صلى الله وعليه وسلم يقرئنا القرآ‌ن ما لم يكن جنبًا". وه‌ڵامی بۆچوونی یه‌که‌میش به‌وه ده‌ده‌نه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه که لێره‌دا یادی خوا مه‌به‌ستی دوعایه یان پیاهه‌ڵدان-مه‌دح- ی خوا نه‌وه‌ک هه‌موو یادێک.. وه جائیزه ئه‌و ئایه‌تانه بخوێنرێ که دوعایان تێدایه به نییه‌تی دوعا.. ده‌فه‌رموون ڕه‌نگه حیکمه‌تی ئه‌و ڕێگرییه‌ش بۆ ئه‌وه بێت هه‌تاوه‌کو له‌شگران زوو خۆی بشوات و وسڵی ده‌ربکات چونکه قورئان گه‌وره‌یه و حورمه‌تی زۆره.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.