به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: حوکمی قورئانخوێندن لێره بخوێنه‌وه‌٢٤١٤ ، سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه‌کانی وابووه که ڕۆژانه قورئانیان خوێندووه، نه‌خوێندنی قورئانیش بۆ ماوه‌ی زۆر زیانی بۆ دڵ و ئیمان هه‌یه، ترسی ئه‌وه‌شی هه‌یه ببێته هه‌جری قورئان(وازهێنان له قورئان)، ڕاستی ئه‌وه‌یه موسوڵمان زوو قورئان بخوێنی، ئه‌گه‌ر زۆریش سه‌رقاڵی هه‌بوو با نه‌گاته دوو ڕۆژ و سێ ڕۆژ، چونکه به‌نده‌ی خوا هه‌ر ده‌بێ یادی خوا بکات، قورئانخوێندیش یادی خوایه، ئه‌گه‌ر بۆی نه‌کرێ له‌به‌ر په‌ڕاوێکی قورئان بخوێنێ، با به‌لایه‌نی که‌م ئه‌وه‌ی له‌به‌رێتی بیخوینێ ئه‌گه‌ر که‌میش بوو چه‌ند جارێک دووباره‌ی بکاته‌وه، بۆ نمونه سووره‌تی(الملک) بخوێنێ باشه، یان سووره‌تی(الفاتحة، الإخلاص، الفلق، الناس) بخوێنی به نییه‌تی قورئانخوێندن. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.