به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: قورئانخوێندن په‌رستنێکی گه‌وره‌یه و خوای گه‌وره فه‌رمانی پێکردووه‌وَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلاً[المزمل:٤] ، واته/ قورئان بخوێنه‌وه به جۆرێک هه‌قی خۆی بده‌یتێ. قورئانخوێندن فه‌رزه له‌سه‌ر هه‌موو خوێنه‌وارێک، ئه‌گه‌ر دایک و بابی ئێوه خۆیان ناتوانن به‌و کاره هه‌ستن و ئێستاش ته‌مه‌نیان له‌وه تێپه‌ڕیوه فێری خوێندنه‌وه‌که‌ی بن، ئه‌وا پشت به‌خوا گوناهبارییان نییه و له‌باتی ئه‌وه ده‌توانن به گوێگرتن ڕۆژانه له قورئانی پیرۆز بێبه ش نه‌بن، ئه‌گه‌ر ئێوه بۆ خۆتان ڕۆژانه سه‌عاتێک له‌گه‌ڵیان بخوێنی و ئه‌وانیش گوێت لێ بگرن، له‌وه باشتر نابێت، ئه‌گه‌ر نه‌کرا ده‌توانن له ڕێی کاسێته تۆمارکراوه‌کان و ئینته‌رنێت و ... سه‌باره‌ت به پاداشتی خه‌تمی قورئانخوێندیش، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ خۆیان له ژیانن و توانای ئه‌وه‌شیان نییه، پاشان پێشینانمان کارێکی له‌و جۆره‌یان نه‌کردووه، بۆیه ئێمه‌ش نابێت بیکه‌ین، واته خه‌تمێک له قورئان به نییه‌تی ئه‌وان. به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی تۆ به‌شێکی له‌وان و له به‌رهه‌می ئه‌وانی، هه‌ر کارێک بکه‌ی پشت به‌خوا ئه‌وانیش له پاداشت به‌شدار ده‌بن له‌گه‌ڵت ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئیماندار بن و پێیان خۆشه. ئه‌مه‌ش بخوێنه‌وه ٦٣١ . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.