به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌ره‌تا داوای ئه‌وه‌ت لێ ده‌که‌ین تکایه بۆ جارێکی تر پرسیاره‌کان له‌یه‌ک باره‌وه بنێره، چونکه ئێمه ئه‌و پرسیارانه پۆلێن کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان جیابنه‌وه له‌یه‌کتر، ئه‌گه‌ر چه‌ن پرسیارێکی هه‌مه‌جۆرت هه‌بوو، به چه‌ند جارێک بینێره، ئه‌وه‌شمان به تێبینی نووسیوه!! ١/ خه‌تمی قورئان واباشه و نه‌ریت بووه که هه‌تا ته‌واوی ده‌که‌ی خه‌تمێکی نوێ ده‌ست پێ نه‌که‌ی، به‌ڵام لارییش نییه ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌جارێک دوو خه‌تم ته‌واو بکات. ده‌توانی هه‌ردووکیان ته‌واو بکه‌ی، به‌ڵام بۆ جارێکی تر دانه دانه بیکه. ٢/ ئه‌گه‌رکه‌سێک خۆی ده‌شوات، له سه‌ره‌تاوه نییه‌تی هه‌بێت وسڵیش(غسل) ده‌ربکات، ئه‌وا پێویستی نابێته‌وه جارێکی تر له دوای خۆشوشتن وسڵ بکات، چونکه مه‌به‌ست له وسڵ گه‌یاندنی ئاوه به‌هه‌موو جه‌سته، خۆشوردنیش جێی ئه‌وه ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام بۆ زیاتر خێر واباشه وسڵی سوننه‌ت بکات، ئه‌ویش لێره بیخوێنه‌وه ١٨١. ٣/ به‌ڵێ ده‌کرێ به‌ڕووتی ده‌ستنوێژ بیگرێ. ٤/ ده‌که‌وێته سه‌ر جۆری ئاوه‌که، ئه‌گه‌ر مه‌نی بێته‌وه، به‌ڵێ وسڵی ده‌وێ و پێویسته. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها ئاوی مه‌زی بێت، ئه‌وه‌ی له پێشه‌کی جیماع و هه‌ستی ئاره‌زوو دێته‌وه، نه‌خێر ته‌نها به ده‌ستنوێژ پاک ده‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵ شۆردنی هه‌رجێگایه‌ک لێی که‌وتبێ(جلوبه‌رگ) ، ئافره‌تیش وه‌کو پیاو سێ جۆر ئاوی هه‌یه، مه‌نی و مه‌زی و وه‌دی. هه‌ریه‌که‌یان حوکمی خۆی هه‌یه. مه‌نی ئافره‌ت وه‌ک مه‌نی پیاوه له ده‌رچوونی چێژی شه‌هوه‌ت هه‌یه و دواتریش وه‌کو پیاو خاوبوونه و گرانییه‌ک ڕووده‌کاته لاشه‌ی و شه‌هوه‌ته‌که‌ش نامێنێت، ڕه‌نگه‌که‌ی زه‌ردێکی ڕوونه، به‌پێچه‌وانه‌ی هی پیاو که سپییه‌کی خه‌سته، له‌هه‌ندێ ئافره‌تیش ڕه‌نگی سپی ده‌بێت ئه‌ویش نیشانه‌ی به‌هێزی ئاره‌زوویه‌تی. به‌هێزه‌وه ده‌رده‌چێت(وه‌ک فیچقه و ته‌کان) بۆنی به‌ری خورمای مێینه یاخود هه‌ویر له ته‌ڕیدا و ئه‌گه‌ر وشکیش بێته‌وه بۆنی میزی لێ دێت. حوکمه‌که‌ی؛ خۆشۆردن واجبه و پێوسیته وسڵ ده‌ربکات. له به‌ئاگاییدا خۆشی و هاتنه‌وه‌ی ئاو و له‌خه‌ویش ته‌نها هاتنه‌وه‌ی ئاو حوکمی وسڵه‌که داده‌مه‌زرێنێت. پاکه له‌سه‌ر ڕای په‌سه‌ندترین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به به‌رگه‌وه بوو باشتره شۆردنی ئه‌گینا پاکه و نوێژییه. به‌ڵام مه‌زی؛ ئاوێکی سپی ڕوونی لینجه، دێته‌ده‌ر له‌ئه‌نجامی بیرکردنه‌وه له‌شه‌هوه‌ت یاخوود دیتنی دیمه‌نێک یان له‌ئه‌نجامی ئاره‌زوو جووڵاندن و ده‌ستلێدان و...تاد ده‌بێت. به‌ته‌کان و فیچقه نایه‌ت، ڕه‌نگه هه‌ر هه‌ستیشی پێ نه‌کرێت، به‌شه‌هوه‌ته‌وه ده‌رناچێت به‌ڵکو له‌گه‌ڵێتی، له‌دوایشدا لاشه تووشی خوابوونه‌وه و گرانی ناکات. حوکمه‌که‌ی؛ ئه‌گه‌ر هات، ته‌نها ده‌ستنوێژ پاکی ده‌کاته‌وه، له‌گه‌ڵ شۆردنی فه‌رج و ئه‌و جێگه‌یانه‌ش که به‌ری ده‌که‌وێت له‌جلوبه‌رگ ئه‌گه‌ر ته‌ڕبوو، ئه‌گه‌ر وشکیش بوویه‌وه ئه‌وه به پرواندن و ئاوپرژاندن به‌سه‌ری.. خۆشۆردنیشی ناوێت، پیسه به‌ڵام پیسییه‌کی بچووک، بۆیه به‌وشکی ته‌نها پرژاندنی ئاوی ده‌وێت. هه‌رچی وه‌دیشه؛ ئاوێکی ته‌ڵخی چڕه، به‌زۆری له‌دوای میزکردن یاخوود هه‌ڵگرتنی شتێکی قورس، په‌یوه‌ندی به‌شه‌هوه‌ته‌وه نییه. حوکمه‌که‌ی؛ پیسه و پیسییه‌که‌ی وه‌ک میزه، جلوبه‌رگی لێ ده‌شۆرێت و ده‌ستنوێژ پاکی ده‌کاته و خۆشۆردنی ناوێت. ٥/ قورئانخوێندن جگه له په‌ڕاوه‌وه(المصحف)، ئه‌گه‌ر ده‌ستنوێژیشی نه‌بێت ده‌توانێ بیخوێنی، هه‌چه‌نده به ده‌ستنوێژه‌وه خێری زیاتره، ده‌ستنوێژ بۆ پیرۆزی په‌راوه‌که‌یه، ئه‌گینا که ده‌ست به‌ر په‌ڕاوێک ناکه‌وێ، ئیتر قورئانوێندن به‌بێ ده‌ستنوێژ جائیزه، په‌ڕاوی ناو کۆمپیته‌ور و شاشه، حوکمی په‌ڕاوی نییه. بۆشت هه‌یه له فه‌رمانگه یاخوود هه‌جێیه‌کی دیکه ئه‌گه‌ر پاکه، قورئان بخوێنی و یادی خوا تێدا بکه‌ی، چونکه موسوڵمان له سه‌رێتی یادی خوا بکات هه‌میشه و له هه‌موو جێگه‌یه‌ک. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.