به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خوێندنی سووره‌تی(الکهف) له جومعه‌دا ده‌توانرێت له دوای خۆرئاوابوونی شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر جومعه‌وه بخوێنرێت هه‌تاوه‌کو خۆرئاوابوون له ڕؤژی جومعه. واته شه‌وی جومعه و ڕۆژه‌که‌ی. ئه‌ویش له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی" من قرأ سورة الكهف ليلة الجمعة أضاء له من النور فيما بينه وبين البيت العتيق " . رواه الدارمي و صححه الشيخ الألباني. واته/ هه‌رکه‌سێک بیخوێنێت سووڕه‌تی که‌هف له شه‌وی جومعه‌دا، ڕووناکییه‌کی بۆ ده‌دره‌وشێته‌وه له نێوانی خۆی و ماڵی خوای ئازادکراو(كه‌عبه‌ی پیرۆز). هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ی" من قرأ سورة الكهف في يوم الجمعة أضاء له من النور ما بين الجمعتين" رواه الحاكم والبيهقي و صححه الألباني. واته/ هه‌رکه‌سێک بیخوێنێت سووڕه‌تی که‌هف له ڕۆژی جومعه‌دا، ڕووناکییه‌کی بۆ ده‌دره‌وشێته‌وه له نێوانی دوو جومعه‌دا(ئه‌و ڕۆژه و جومعه‌ی داهاتوو). خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.