سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  حوکمی نوێژ سڵاوی مزگەوت.؟
حوکمی نوێژ سڵاوی مزگەوت.؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1392



حوکمی نوێژ  سڵاوی مزگەوت.؟

پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی :

" ئەگەر کەسێکتان چووە مزگەوت ئەوە دانەنیشێت هەتا دوو ڕکات نوێژی سڵاوی مزگەوت نەکا " ①

ڕای جمهوری زانایانی لەسەرە کە ئەو نوێژە سوننەتە و واجب نیە ئەو فەرمانە بۆ سوننەتە و نەکردنەکەی مەکروهە (واتە نوێژەکە بکەیت باشترە و سوننەت ئەگتر نەیکەیت تاوانبار نابیت)

ئیمامی - نەوەوی - فەرموویەتی 

" ڕای هەموو زانایانی لەسەرە کە نوێژی سڵاوی مزگەوت سوننەتە دانیشتن بەبێ عوزر مەکروهە " ②

وە ئیمامی - ابن حجر العسقلاني - فەرموویەتی 

" ڕای هەموو زانایانی ئوممەتی لەسەرە کە فەرمانەکەی پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وسلم بۆ سوننەتە " ③

وە ئیمامی - ابن عثيمين - فەرموویەتی 

" ئەو ڕایەی کە دەڵێت نوێژی سڵاوی مزگەوت واجبە ڕایەکی بەهێزە بەڵام ڕای پەسەند ئەوەیە کە سونەتێکی مؤكدة یە(واتە پێغەمبەری خوا صلی الله عليه وسلم) هەرگیز وازی لێ نەهێناوە " ④

#واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق
__ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ 
① : (📗صحيح البخاري - 1167) (📗 صحيح مسلم - 719)

② : (📗المجموع للنووي - 3/544)

③ : (📗فتح الباري - 1/538 , 539) (📗 المحلی - 2/7) 

④ : (📗 مجموع الفتاوی و الرسائل ابن عثيمين - 14/354)



  ژمارەی بینین 808

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram