سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  سوجدەی شوکر چییە ؟ حوکمی چییە.؟
سوجدەی شوکر چییە ؟ حوکمی چییە؟ کەی و چۆن ئەنجام دەدرێت؟ بابەتێکی گرنگ و پێویست لەوبارەیەوە..
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1434



سوجدەی شوکر چییە ؟ حوکمی چییە؟  کەی و چۆن ئەنجام دەدرێت؟

بابەتێکی گرنگ و پێویست لەوبارەیەوە..


بسم اللە الحمد للە و الصلاة و السلام علی رسول الله و علی آله و صحبه اجمعین

ناساندن / سوجدەی شوکر واتە سوجدەی (سوپاسکردن) بریتییە لەو سوجدەیەی کە مرۆڤی باوەڕدار دەیبات لە کاتی دەرکەوتنی نیعمەتێك یان دوورکەوتنەوەی لە ناخۆشی و ناڕەحەتییەکی دنیایی

حوکمەکەی / سوننەتە ئەنجام بدرێت
لەکاتی بیستنی هەواڵی خۆش یان لاچوونی ناخۆشی ناڕەحەتی ئەمەش ڕای جمهوری زانایانە ① 

شێوازەکەی / هەروەك سوجدەی ناو نوێژ وایە بەبێ زیاد و کەم

بەڵگە / 
1- دەستووری پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) وابوو کە کاتێك مژدەیەکی خۆشیان پێ بدایە دەکەوت بە ڕوودا و سوجدەی شوکری دەبرد ②

ئایە هەبوونی دەستنوێژ و پۆشاك و شوێنی خاوێن وە داپۆشراوی ئافرەت وە ڕووکردنە قیبلە مەرجە بۆ بردنی سوجدەی شکور ؟

نەخێر هیچ کامیان مەرج نین بۆیە بەبێ بوونی ئەوانە ئاساییە و درووستە چونکە قیاس ناکرێتە سەر نوێژ ③

[سەرچاوە ④] 

(و صلی الله علی نبينا محمد و علی آله وصحبه وسلم) 

واللە_اعلم_وباللە_التوفیق
_ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ 
① : (📚 روضة الطالبين : 1/334)
② : (📚 سنن ابی داود : 2774) (📚 سنن الترمذي : 1578) (📚 سنن ابن ماجە : 1394) 
(📚صحيح ابن ماجة : 1151)
③ : ڕای زۆربەی زانایانی لەسەرە لەوانە 
(ابن تیمية) ، (ابن القیم) ، (ابن جریر الطبري) ، (ابن حزم) ، (الشوکانی) ، (ابن باز) ، (ابن عثيمین) ، (عبداللە بن جبرین) 
④ : (📚 زنجیرە ڕێنماییەکانی فیقهی ئیسلامی/نوێژ/بەرگی 1 لاپەرە 475-478 مامۆستا هەردی صابر)



  ژمارەی بینین 1540

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram