ئایا درووستە کەسێك لەناو نوێژی تاکدا بکرێتە پێشنوێژ بۆ کۆمەڵێك کەسی تر ؟! بسم الله الحمد لله و الصلاة و السلام علی خير خلق الله محمد و علی آله وصحبە أجمعین. واتا (کەسێك بەتەنیا نوێژی دابەستووە) پاشان کۆمەڵێك کەس لە چواردەورەکەی ئاماژەی بۆ دەکەن تا ببێتە ئیمام و پێشنوێژیان بۆ بکات ئەوە بەڵێ کارێکی درووستە و ڕێگەپێدراوە بەبەڵگەی کارەکەی هاوەڵی بەڕێز (ابن عباس) خوا لێی ڕازی بێت. کە شەوێکیان لە ماڵی مەیمونەی پووری کە هاوسەری پێغەمبەری خوایە ﷺ دەمێنێتەوە لە نیوەشەودا هەڵدەستێتەوە دەبینێت کە پێغەمبەری خوا ﷺ لەناو نوێژدایە و شەونوێژ دەکات ئەمیش دەستنوێژ دەگرێت و لەتەنیشتی پێغەمبەری خواوە ﷺ دەوەستێت و شەونوێژی لەگەڵدا ئەنجام دەدات بە جەماعەت ① ئەمەش بەڵگەیە بۆ درووستێتی ئەوکارە. _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ #واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق ① : متفق عليه (📗 صحيح البخاري - 138) ② : (📗 صحيح مسلم - 763 ) پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محموود - رحمه الله www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org