سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا نوێژی سونەت بە دانیشتنەوە دەکرێ.؟
ئایە سوننەتە نوێژی سوننەت بە دانیشتنەوە بکرێ؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3816


ئایە سوننەتە نوێژی سوننەت بە دانیشتنەوە بکرێ؟

لەم چەند ڕۆژەدا زیاتر لە بەڕێزێک ئەم پرسیارەیان کردو کە گوایە مامۆستای مزگەوتیان پێی وتون هەر یەکەو دوو ڕکعان نوێژی سوننەت بە دانیشتنەوە بکەن، بۆیە داوای ڕونکردنەوەیان کرد لەسەر ئەم نوێژە کە ئایە لە ئیسلامدا هاتوە یان سوننەتە بە دانیشتنەوە نوێژی سوننەت بکرێت؟
سەرەتان ئەبێ ئەوە بزانین  نوێژە فەرزەکان  دروست نیە بە دانیشتنەوە بکرێت مەگەر کەسێک عوزرێکی شەرعی هەبێت، بەڵکو ئیمامی نەوەوی ئەفەرموێت نوێژەکەشی دروست نیە لە کاتێکدا بتوانێ بە پێوە نوێژی فەرز بکات بەڵام بێ عوز دابنێشێت. چونکە خوای گەورە ئەفەرموێت( وقوموا لله قانتين) البقرة: ٢٣٨. بۆیە هەر چوار مەزهەبەکە پێیان وایە وەستان بە پێوە بۆ نوێژی فەرز ڕوکنی نوێژەو نابێ تەرک بکرێ بێ پاساوی دروست. 
پاشان دەربارەی نوێژی سوننەت زانایان کۆ دەنگیان هەیە کە دروستە بە دانیشتنیشەوە بکرێ بە هۆکارو بێ هۆکاریش، بەڵام هەر بە پێوە باشترو چاکترە، هەر بۆیە دایکمان عایشە فەرمووی پێغەمبەر صلى اللە عليە وسلم شەو نوێژی بە دانیشتنەوە نەکردوە تا چوتە تەمەنەوە و بێهێز بوە. 
وەهەرکەسیش بێ پاساوێکی شەرعی نوێژی سوننەتی بە دانیشتنەوە ئەنجامدا ئەوە پاداشتی کەمی بۆ تۆمار ئەکرێت، چونکە پێغەمبەری خوا صلَّى اللهُ علَيهِ وسلَّمَ ئەفەرموێت:
١- صلاة الرجل قاعداً نصف الصلاة. رواه مسلم. واتە: نوێژی کەسێک بە دانیشتنەوە بیکات نیوەی نوێژی کەسێکە بە پێوە بیکات لە پاداشتدا. 
٢-  عمرانی کوڕی حصين ئەڵێ پرسیارم لە پێغەمبەر صلّى اللّه عليه وسلم کرد دەربارەی کەسێک بە دانیشتنەوە نوێژ بکات، فەرمووی: إن صلى قائماً فهو أفضل، ومن صلى قاعداً فله نصف أجر القائم، ومن صلى نائماً فله نصف أجر القاعد. رواه البخاري. واتە: گەر بە پێوە نوێژ بکات ئەوە چاکترە، وە گەر بە دانیشتنەوە بیکات پاداشتی نیوەی ئەوە کەسەیە بە پێوە ئەیکات، وە گەر بە ڕاکشانەوە بیکات پاداشتی نیوە ئەو کەسەیە بە دانیشتنەوە ئەیکات. 
بەڵام گەر هۆکارێکی شەرعی هەبێت بە دانیشتن و ڕاکشانیشەوە ئەنجامی بدات لە فەورزو سوننەتدا پاداشتی کەم نابێتەوە چونکە پێغەمبەر صلّى اللّه عليه وسلم ئەفەرموێت: "إذا مرض العبد أو سافر كتب له مثل ما كان يعمل مقيماً صحيحاً" رواه البخاري.

پوختەی قسە:
بۆچونی بەهێزو پەسەندە ئەوەیە بە هیچ جۆرێک سوننەت نیە نوێژی سوننەت بە دانیشتنەوە ئەنجام بدرێ، ئەو فەرمودانەش کە باسی ئەوە ئەکەن پێغەمبەر صلّى اللّه عليه وسلم دوای ویترەکان جارو بار نوێژی کردوە بە دانیشتنەوە بۆ ئەوەیە کە دروستە ئاوا سوننەت بکرێ، نەک سوننەت بێت بۆ ئومەت، هەر بۆیە دروستە بە هۆکارو بێ هۆکاریش سوننەتەکان بە دانیشتنەوە بکرێ، وە لە هەموو کاتێکدا بە پێوە خێری و پاداشتی زیاترە وەک باسمان کرد لە پێشدا. ئەوەشی کە کەسانێک پێیان وایە نوێژ هەیە بە دانیشتنەوە بکرێت یان پاداشتیان وەک یەک وایە ئەوە هەڵەیەو پێچەوانەی کردارو گوفتاری پێغەمبەرە صلَّى اللهُ علَيهِ وسلَّمَ.

✍️ وەڵامدانەوەى: شاخوان سيامنصورى

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



  ژمارەی بینین 78

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram