سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا دەستنوێژم ماوە، یان نا، چی بکەم بۆ نوێژ.؟
لەبیرم نییە کە ئایا دەستنوێژم ماوە، یاخود نا، چی بکەم بۆ نوێژ ؟!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3829


لەبیرم نییە کە ئایا دەستنوێژم ماوە، یاخود نا، چی بکەم بۆ نوێژ ؟!

بسم اللە الحمد للە والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه أجمعین.

سەرەتا لەوە ئەچێ ڕاستەوخۆ یەکسەر بوترێت دەستنوێژگرتنەوەیەك هیچی تێناچێت، ڕاستە بێگومان ئەمە پێی دەوترێت (احوط - ئیحتیات) لە فیقهدا، لەوەچێ وا ئاسوودەبیت کە دەستنوێژ هەڵبگریتەوە جارێکی تر، دەتەوێت خێرێکی زیاتریشت دەستبکەوێت لەسەری و ئەگەر هاوین بێت بتەوێ هەر بۆ فێنك بونەوەیەکیش بێت دەستنوێژ بگریتەوە،، ئەمەیان لەسەر کەسەکە کەوتووە و بەردەوام وا پێی خۆشەو هەمیشە دەرفەتی هەیەو حازرە کە دەستنوێژ بگرێتەوە ئەمەیان لەدەستی خۆتایەو تا بڵێی کارێکی زۆر باشە.

بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین لەگەڵ (احوط) دا شتێکی ترمان هەیە بەناوی (ارجح) واتە ڕای درووست و پەسەندیشمان هەیە کە ئەگەر کەسێك توشی شتێكی و وابوو وەڵامی کۆتایی چییە بۆ کارە ڕاستەکە ؟! بیگرێتەوە یاخود نا ؟! چونکە هەروەك ئاشکرایە مرۆڤ هەمیشە دەرفەتەکە ئامادە نییە بۆی کە دەستنوێژ بگرێتەوە جارێکی تر ئایا عوزری هەبێت بەهۆی کارەوە بێت یاخود سەرما و نەخۆشییەوە بێت یاخود هەر هۆکارێکی تربێت.

لە ڕاستیدا یاسایەکی زێڕینمان هەیە لە زانستی (اصول الفقه) ئەویش ئەوەیە کە یەقین و دڵنیایی بە شەك و گومان لاناچێت وە حوکم لەسەر دڵنیایی دادەمەزرێت نەك گومان، گومان هەمیشە فەرامۆش دەکرێت و ئاوڕی بۆ نادرێتەوە.

لەبەر ئەوەی تۆ دڵنیایت لەوەی دەستنوێژت هەڵگرتبوو پێشتر (ئەمە دڵنیاییە) بەڵام ئێستا دڵنیانیت کە دەستنوێژەکەت ماوە یاخود نا (ئەمە گومانە).

کەواتە هەمیشە ئەگەر گومانت بۆ درووست بوو لەسەر ئەوەی دەستنوێژت ماوە یاخود نا ئەوە هەمیشە فەرامۆشی بکە و تۆ دەستنوێژەکەت ماوە و دەتوانیت نوێژ و هەموو پەرستشێکی پێوە ئەنجام بدەیت.

بەڵام بیرتبێت ئەگەر لەپڕ هاتەوە یادت کە دڵنیابوویت و دڵناییت بۆ درووست بوو کە تۆ لە پێشترا دەستنوێژت نەماوە واتە (( هۆکاری دەستنوێژنەمانەکەت بیرکەوتەوە و هاتەوە خەیاڵت )) ئەوکات نوێژەکەت درووست نییە و دەبێت دەستنوێژ بگریتەوە ئەگەرچی لەناو نوێژیشدا بوویت دەبێت نوێژەکەت دووبارەبکەیتەوە (چونکە وەک وتمان یاسا زێڕینەکە ئەوەیە حوکم لەسەر دڵنیایی دادەمەزرێت جا ئیتر دڵنیاییەکەت لەسەر کامیان بوو ئەوەیانە).

بەڵام ئەگەر تەنها گومان و وەسوەسە و ڕاڕایی بوو دڵنیا نەبوویت ئەوە گوێی پێ مەدە و هەموو گومانەکان فەرامۆش بکە، و دەستنوێژەکەت ماوە.

#والله_تعالی_اعلم_واللە_التوفیق
_ _ _ _ _ _ _ _ _
(📗 فتاوى نور على الدرب - 119/56) (📗شرح صحیح مسلم للنووي - 4/49) (📗فتاوى اللجنة الدائمة - 5/281)(📗جامع الترمذي - 1/127) (📗 مجموع الفتاوی لابن تیمیة - 22/99)

نوێژ پشووە ڕاستەقینەکە.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



  ژمارەی بینین 541

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram