سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  زەکاتی گەنم و جۆ.؟
زەکاتی گەنم و جۆ.؟ ڕوونکردنەوەیەکی شەرعی سەبارەت بە چۆنیەتی زەکاتی گەنم و جۆ.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3879

زەکاتی گەنم و جۆ.؟ ڕوونکردنەوەیەکی شەرعی سەبارەت بە چۆنیەتی زەکاتی گەنم و جۆ.

گەلی کوردی موسوڵمان بە یاساو شەریعەتی ئیسلام ئاشناو شادومانە، هەربۆیە سەرتاپای ژیانی بەسراوەتەوە بەیاساو ڕێسای ئیسلامەوەو لە هەموو بوارەکانی ژیاندا حساب بۆ بەرنامەی درەوشاوەی ئیسلام دەکات.

- زانایان دەفەرموون: ئەگەر گەنم و جۆ بە ئاوی باران و ڕووبار پێ بگات بێ ئەوەی مەسرەفی ئاودانی لێ بکات، لەم حاڵەتە واجبە لە (دە بەش یەک بەش) زەکات بدات، بەڵام ئەگەر خۆی مەسرەفی لێ بکات بۆ ئاودان و ماندوو بێت، لەم حالەتە واجبە لە (بیست بەش یەک بەش زەکات) بدات، یان لە (دە بەش نیوەی یەک بەش دەدات)، بە بەڵگەی فەرموودەی:
  (١) عن جابرِ بنِ عبدِ الله رَضِيَ اللهُ عنه، قال: قال رسولُ اللهِ ﷺ: (فيما سَقتِ السَّماءُ والأنهارُ والعيونُ، العُشرُ، وفيما سَقتِ السَّانيةُ نِصفُ العُشر). رواه مسلم (٩٨١).

(٢) عن عبد الله بنِ عُمَرَ رَضِيَ اللهُ عنهما، أنَّ رسولَ اللهِ ﷺ قال: (فيما سقتِ السماءُ والأنهارُ والعيونُ أو كان عَثَريًّا، العُشْرُ، وما سُقِي بالنَّضْحِ، نِصفُ العُشرِ). رواه البخاري (١٤٨٣).

(٣) زانایان ئیجماع نقڵ دەکەن، لەوانە ئیمام شافعی و ابن بطال و ابن حزم و بەیهەقی و ابن عبدالبر و ابن رشد و ئیبن قودامە و ئیمام النووی.

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرموێت: (فەرموودەکە بەڵگەیە واجبە لە دە بەش یەک بەش زەکات بدەیت لەوەی بە ئاوی ئاسمان و ڕووبار و شتی تر ئاو دەدرێت، وە لە دە بەش نیوەی یەک بەش دەدات ئەگەر خۆی ئاوی دا و مەسرەفی لێکرد، ئەمەیان هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەری). شرح النووي على مسلم (7/54).

سەبارەت بەو گەنم و جۆیەی هەندێکی بەئاوی باران و ڕووبار پێ دەگات و هەندێکی تر مەسرەفی لێ دەکات خۆی ئاو دەدات، لەم دوو حاڵەتە زیاتر نییە:

یەکەم: یان نیوەی بە ئاوی باران و ڕووبار پێ دەگات و نیوەی تر مەسرەفی لێ دەکات و خۆی ئاوی دەدات، لەم حاڵەتە لە (پازدە بەش یەک بەش) زەکات دەدات کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە.

دووەم: یان زۆرینەی بە ئاوی باران و ڕووبار پێ دەگات، یان زۆرینە خۆی مەسروفی دەکات، لەم حاڵەتە حساب بۆ زۆرینە دەکات، کە ئەمە وتەی حەنەفی و حەنابلە و وتەیەکە لە وتەکانی مالک و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی.

ئا: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

  ژمارەی بینین 97

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram