ئيعتيكاف و خۆ بەندكردن لە مزگەوتدا بۆ بەندايەتى الله تعالى.
ئیعتیكاف: بریتییه له خۆ پابه‌ندكردن و خۆ ئیلزام كردن به مزگه‌وت و مانه‌وه تیایدا به‌نیازی خۆ نزیككردنه‌وه له خودا. ئیعتیكاف بۆ کێ درووستە: (1) ده‌بێ ئه‌و كه‌سه موسوڵمان بێت. (2) پاك بێ له جه‌نابه‌ت و حه‌یزو نیفاس. مەرجەکانی ئیعتیكاف: (1) مانه‌وه‌كه‌ی به نیەتی ئیعتیكاف بێت، چونكه پێغه‌مبه‌ر ﷺ ده‌فه‌رموێ: كرده‌وه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای نیەت و خواسته‌كان حسێبیان بۆ ده‌كرێت. (2) مانەوەكەى دەبێت له مزگه‌وت بێت. * ئەو کارانەی کە دەبێت کەسی ئیعتیکافکار ئەنجامی بدات: (1) سوننه‌ته‌كان به‌جێ بگه‌یەنێت. (2) زۆر نوێژ كردن. (3) زۆر قورئانی تێدا بخوێنێت. (4) خه‌ریكی ويرده‌كان بێت به هه‌موو چه‌شنه‌كانییه‌وه‌و زۆریش له خوا بپاڕێته‌وه. (5) خۆ خه‌ریك بكات به وه‌رگرتنی زانستی شه‌رعی و موتاڵا كردنی باقی زانسته‌کانی تر. (6) سه‌رنجی كتێبی ته‌فسیرو فه‌رمووده‌و ژیانی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن ﷺ و ژیانی پیاوچاكان بدات. * ئه‌وكارانەى كه درووست نییه له كاتی ئیغتیكافه‌كه‌دا ئه‌نجامی بدات: 1. ده‌می خۆی بگرێت و قسه زۆر نەکات مەگەر بۆ پێویستی نەبێت. 2. درووست نیه كه خۆ له كاری خه‌ڵك هه‌ڵقورتێنێت. 3. نابێ له كاتی ئیعتیكافه‌كه‌دا جگه‌ره بكێشێت. 4. نابێ خۆ به كاری نەشیاو خه‌ریك بكات، وه‌ك خۆ خه‌ریككردن به مۆبايل و چیڕۆك و پێشبڕكێ و ..هتد. ئه‌وه‌ی كه موباح و درووسته بۆ كەسى ئيعتيكافكار ئەنجامى بدات: 1. خوا حافیزی له خاو‌و خێزانی بكات. 2. خۆی پاك بشوا و نینۆكه‌كانی بكات و خۆی بۆن خۆش بكات و ددانی بشوات و جوانترین جلوبه‌رگ بپۆشێت. 3. خۆ ئه‌گه‌ر له كاتی پێویستیدا ئعتیكافه‌كه‌ی جێ بهێڵێت، ئه‌وا ئاسایییه. چ شتێك ئیعتیكاف به‌تاڵ ده‌كاته‌وه؟ 1- ده‌رچوون له مزگه‌وت به‌بێ هۆ، ئه‌گه‌ر بۆ كاتێكی كه‌میش بێت. 2- هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له دین. 3- و 4- و 5- شێت بوون و سه‌رخۆش بوون و حه‌یزو نیفاس، چونكه مه‌رجی هه‌موو به‌ندایه‌تییه‌ك پاكییه، مرۆڤ به‌مانه غوسلی ده‌كه‌وێته سه‌ر. 6- سه‌رجێيی كردن. پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود لە خەمی دواڕۆژێکی پرشنگدارو پڕ لە خێردايە بۆ ئێوەی خۆشەویست. ئاماده‌كردنی: عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ڕەحمەتی خوای لێبێت.