شێخ (محمد متولي الشعراوي) له 16ی نیسانی ساڵی 1911 له دێی (دقادوس) له (مركز میت غمر) له پارێزگای (الدقهلية) كه یه‌كێكه له گه‌وره شاره‌كانی میسڕ له دایك بووه. شێخ له ته‌مه‌نی (11) ساڵی هه‌موو قوڕئانی له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستاكه‌ی (الشیخ عبد المجید باشا) له‌به‌ر كردووه، له ساڵی: 1926 باوكی بردویه‌تیه به‌ر خوێندن له په‌یمانگای سه‌ره‌تایی ئه‌زهه‌ر له شاری (الزقازیق)، له ساڵی 1932ی زاینی چۆته به‌شی دواناوه‌ندی له په‌یمانگا تاكو شه‌هاده‌ی دواناوه‌ندی له ساڵی 1936ی زاینی به‌ده‌ست هێناوه. پاشان له ساڵی 1937 چۆته كۆلێژی زمانی عه‌ڕه‌بی، له ساڵی 1941ی زاینی ده‌رچووه، پاشان مۆڵه‌تی وانه وتنه‌وه‌ی له ساڵی 1943ی زاینی پێدراوه. شێخ ژیانی كرده‌وه‌یی خۆی به مامۆستا له په‌یمانگای (طنطتا) ی ئه‌زهه‌ر ده‌ست پێكردووه، پاشان له په‌یمانگای ئه‌سكه‌نده‌ریه ده‌ست به‌كار بووه پاشان له په‌یمانگای (الزقاقیق) دامه‌زراوه، له دوای ئه‌وه وه‌ك مامۆستا له ده‌رسی ته‌فسیر و فه‌رمووده له كۆلیژی شه‌ریعه له زانكۆی مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز له مه‌ككه‌ی موكهڕهمه قه‌بول كرداوه، له‌ساڵی 1960 وه‌ك بریكاری په‌یمانگای ته‌نتا له ئه‌زهه‌ر دامه‌زاروه، پاشان بۆته به‌رێوه‌به‌ری بانگه‌واز له وه‌زاره‌تی ئاوقاف، پاشان شێخ حه‌سه‌ن مهئمون هه‌ڵیبژاردووه به به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه. هه‌روه‌ها شێخ وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ری ئه‌زهه‌ر له ساڵی 1966 جێگیركراوه، له ڕووی سیاسیشه‌وه شێخ یارمه‌تییه‌كی زۆری حوكومه‌تی جه‌زائیری داوه بۆ ڕزگار بوونیان له پاشهرۆكهكانی ئیحتیلالی فه‌ڕه‌نسی له جه‌زائیر، هه‌ر له‌وێ سه‌رپه‌رشتی دانانی به‌رنامه‌كانی خوێندنی نوێ به زمانی عه‌ڕه‌بی كردووه. له ساڵی 1970 بۆته مامۆستایه‌كی میوان له كۆلێژی شه‌ریعه له زانكۆی مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز، ئه‌مه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت تاكوو ساڵی 1972، وه له ساڵی 1976 وه‌ك وه‌زیری ئاوقاف هه‌ڵده‌بژێردرێت، پاشان له ساڵی 1980 وه‌ك ئه‌ندام له كۆڕی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیسلامیی هه‌ڵده‌بژێردرێت، پاشان ده‌بێته ئه‌ندام له كۆڕی ڕاوێژ، به‌ڵام له دواییدا خۆی واز له‌م كاره‌ی ده‌هێنێت. موحه‌ممه‌د حوسنی موباره‌ك له ساڵی 1983 سه‌رۆكی میسڕ له ئاهه‌نگێك به بۆنه‌ی هه‌زار ساڵه‌ی ئه‌زهه‌ر مه‌دالیای یه‌كه‌می زانیاری و هوونه‌ره‌كانی پێ ده‌به‌خشێت، هه‌روه‌ها له ساڵی 1988 له ئاهه‌نگی ڕۆژی بانگه‌واز مه‌دالیای ڕێزلێنانی یه‌كه‌می كۆماری پێ ده‌به‌خشێت. له ساڵی 1990 زانكۆی مه‌نسووڕ بڕوانامه‌ی دكتۆرای شانازای پێ ده‌به‌خشێت، وه له ساڵی 1988 (دوبه‌ی) شێخ مته‌وه‌لی وه‌ك كه‌سایه‌تی یه‌كه‌م له جیهانی ئیسلامی ده‌ناسێنێت، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی ئیسلامیی جیهانی وه‌ك ئه‌ندام له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر هه‌ڵی ده‌بژێرێت. شێخ (محمد متولی الشعراوی) له 22ی سه‌فه‌ری ساڵی 1998ی زاینی به‌رامبه‌ر 1419ی كۆچی به نه‌خۆشی له میسڕ وه‌فات ده‌كات. ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت)