سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  لە کاتی جەمع کردنی نوێژدا چۆن نوێژە سوننەتەکان بکەین؟
لە کاتی جەمع کردنی نوێژدا چۆن نوێژە سوننەتەکان بکەین؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2580


لە کاتی جەمع کردنی نوێژدا چۆن نوێژە سوننەتەکان بکەین؟

گومان لەوەدا نیە نوێژە سوننەتەکان گرنگیەکی زۆر تایبەتی هەیە لە ئیسلامدا بەگشتی و بەتایبەت ئەو نوێژە سوننەتانەی پێیان دەوترێ (الرواتب) واتە ئەو (١٢) ركعاتەی کە پێغەمبەری ئازیز گرنگی زۆری پێداون و فەرموویەتی هەر کەس ئەو (١٢) ركعاتە بکات لە شەو ڕۆژێکدا خوای گەورە ماڵێکی لە ناوەڕاستی بەهەشتدا بۆ دروست دەکات، کە (۲)ركعات پێش نوێژی بەیانی و (٤) رکعات پێش نویوەڕۆو (٢) ڕکعات دوای نیوەڕۆو (٢) ڕکعات دوای مەغریب و (٢) ڕکعات دوای عیشایە.
جا ئایە مرۆڤ هەر کات نوێژەکانی بە هۆی نەخۆشی یاخود هەر بیانویەکی ترەوە کۆکردەوە چۆن ئەم سوننەتانە ئەنجام بدات؟
سەرەتا ئەو نوێژانە سوننەتن و مرۆڤ نەشی کات هیچ گوناه بار نابێت و بەڵکو ئەگەر بەردەوام بێت لەسەریان و هەندێ جار بە بیانوی شەرعیەوە نەیکات خوای گەورە هەر بۆی ئەنوسێت وەک فەرموودەی دروستی لەسەرە.
بەڵام ئەگەر کەسێک هەر ویستی ئەنجامی بدات، ئەوە بەم شێوە دەکرێت وەک زانایانی ئیسلام باسیان کردوە، ئیمامی نەوەوی لە کتێبی (روضة الطالبين) دا ئەفەرموێت: في جمع العشاء والمغرب يصلي الفريضتين ثم سنة المغرب ثم سنة العشاء ثم الوتر .
وأما في الظهر : فالصواب الذي قاله المحققون أنه يصلي سنة الظهر التي قبلها ثم يصلي الظهر ثم العصر ثم سنة الظهر التي بعدها ثم سنة العصر. واتە: لە کاتی کۆکردنەوەی عیشا لە گەڵ مەغریبدا هەردوو نوێژەکە تەواو دەکەیت و پاشان سوننەتی مغریب دەکەیت و پاشان سوننەتی عیشاو ویترەکە، -واتە سوننەتی هەردوو نوێژەکە ئەخەیتە دوای هەردوو نوێژەکەوە- پاشان بۆ نوێژی نیوەڕۆو عەسر قسەی دروستی زانایان ئەوەیە سوننەتی پێش نیوڕۆ دەکات و پاشان نوێژی نیوڕۆ دەکات و پاشان نوێژی عەسر دەکات، پاش سەلام دانەوە لە نوێژی عەسر هەڵئەستێ سوننەتی دوای نوێژی نیوەڕۆ دەکات و پاشان سوننەتی پێش عەسریش دەکات بۆ کەسێک بیەوێ سوننەتی پێش عەسر بکات.
کەواتە زانایان کۆدەنگن لەوەی سوننەتی پێش نوێژی یەکەم و سوننەتی پاش نوێژی دووەم دەکرێت، بەڵام جیاوازیان لە سوننەتی پاش نوێژی یەکەم هەیە بۆ نمونە سوننەتی دوای نوێژی نیوەڕۆ کاتێک لە گەڵ عەسر کۆی دەکەیتەوە، قسەی بەهیزیش ئەوەیە کە ئەو سوننەتەش دەکرێت بەو شیوەی کە ئیمامی نەوەویی باسی کردوە، بەڵگەشمان لەسەر کردنی سووننەتەکان لە کاتی کۆکردنەوەی نوێژەکان دوو بەڵگەن:
یەکەم: مانەوەی سووننەتەکانە وەکو خۆیان بێ دەستکاری کردنیان لە کاتی کۆکردنەوەدا، چونکە بەڵگەیەک نیە لەسەر نەکردنیان، بۆیە وەک خۆیان دەکرێن.
دووەم: لە سەحیحی ئیمامی موسلمدا هاتوە کە نوێژە سووننەتەکان تەنها لە کاتی کورت کردنەوەدا ناکرێت نەک کۆ کردنەوە، وەک ابن عمر ئەفەرموێت بە هەندێ هاوەڵی کاتێک لە سەفەر بوون و نوێژەکانیان کورت کردەوە پاشان ئەوان هەستان سووننەتیان ئەنجامدا، ابن عمر فەرمووی ئەوە چی دەکەن وتیان سووننەتەکان، لەو کاتەدا فەرمووی( لو سبحت ما قصرت) واتە: ئەگەر نوێژی سوونەتم بکردایە کورتم نەدەکردەوە٠ ئەمە بەڵگەی ئەوەیە لە کاتی کورت کردنەوە سووننەتیان نەکردوە نەک کۆ کردنەوە.

هەر لەسەر شێوازی کردنی سووننەتەکان هەندێکی تر لە زنایان فەرموویانە دروستیشە هەموو سوننەت و فەرزەکان بە ڕیز بەندی خۆیان بکەیت واتە سوونەتی نیوەڕۆ پاشان نوێژی نیوەڕۆ پاشان سوونەتی نیوەڕۆ پاشان نوێژی عەسر، بەڵام ئەم بۆچونە لای زۆربەی زانایان بۆچونێکی لاوازەو کار پێ نەکراوە.

د. شاخوان سيامنصوري

  ژمارەی بینین 749

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram