سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایە دروستە حەب خواردن بۆ دواکەوتنی سوڕی مانگانە.؟
ئایە دروستە حەب خواردن بۆ دواکەوتنی سوڕی مانگانە.؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2598


ئایە دروستە حەب خواردن بۆ دواکەوتنی سوڕی مانگانە.؟

زۆر کات خوشکانی بەڕێز لە کاتی هاتنی مانگی ڕەمەزاندا، یاخود چونیان بۆ گەشتی حەج و عەمرە، پرسیاری ئەوە ئەکەن ئایە دروستە ئەو حەبە بەکار بێنین بۆ ئەوەی ڕۆژی ڕەمەزان بگرن لەگەڵ موسڵماناندا بە بیانوی ئەوەی دوای ڕەمەزان قورسە لەسەريان بەتەنها بیگرنەوە، یاخود لە کاتی سەفەری حەج و عەمرەدا بۆ ئەوەی بتوانن تەوافی ماڵی خوای گەورەیان لە دەست نەچێت کە پێویستی بە دەستنوێژە، بۆیە پەنا بۆ خواردنی ئەم حەب و دەرمانە ئەبەن تا سوڕی مانگانەیان لە کاتی خۆی دوابخات.
لێرەدا ئەوەی گرنگە بیزانین ئایە خواردنی ئەو حەبە بۆ ئەو مەبەستە لە ڕوانگەی ئیسلامەوە ڕێگە پێدراوە یاخود نا.

دەربارەی بەکارهێنانی ئەو جۆرە دەرمانانە زانایانی ئیسلام دوو بۆچونیان هەیە کە بە کورتی ئەمەی خوارەوەن:

یەکەم: دروست نیە بەکار هێنانی ئەو دەرمانە چونکە ئەوە سروشتی ئافرەتەو نابێ دەستکاری بکرێت و ئەو خوێنی سوڕی مانگانە بمێنێتەوە لە لاشەی ئافرەتدا، لە کاتێکدا خوای گەورە ئافرەتی ئاوا دروست کردوەو ڕێگەشی پێداوە بەڕۆژوو نەبێت و دوای ڕەمەزان بیگرێتەوە.

دووەم: دروستە بەکاری بێنێت بەڵام بە دوو مەرج:

١- لە ڕووی تەندروستیەوە زیانی پێ نەگەیەنێت و پزیشکی پسپۆڕ ئەو بابەتەی بۆ پشتڕاست بکاتەوە.
٢- ڕازی بوونی هاوسەری وەربگرێت گەر هاوسەری هەبێت، بۆ بەکار هێنانی چونکە دوور نیە بە هۆی ئەو حەبەوە توشی نەخۆشی و کێشە ببێت، لەوکاتەدا ناکرێت هاوسەری ئاگاداری هیچ شتێک نەبێت و دوای ببێتە هۆی دروست بونی کێشەی نێوانیان.
ئەوەی کە من ئەیبینم لەم بابەتەدا خوشکان تا بۆیان ئەکرێت ئەو دەرمانە بەکار نەهێنن، چونکە زۆر کات خوشکانمان کە بەکاریان هێناوە توشی نەخۆشی بوون، وە هەندێ جار لە پاش خواردنی دەرمانەکە ئەو خوێنەی کە لە لاشەیاندا ماوەتەوە بەو هۆیەوە بە شێوازێکی ناسروشتی هاتۆتە دەرەوەو زیانی پێ گەیاندوون، بۆیە دوور خستنەوەی زیانیش لە خۆمان یاخود دەوروو بەرمان کارێکی داواکراوە لە ئیسلامدا، وەک پێشەوامان درودی خوای لێ بێت ئەفەرموێت( لا ضرر ولا ضرار). واتە نە زیان بە خۆتان بگەیەنن نە بەدەوروو بەرتان.


د. شاخوان سيامنصوري



  ژمارەی بینین 682

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram