ئایا درووستە نوێژی تاك بە دەنگەوە بخوێنرێت هاوشێوەی نوێژی بەکۆمەڵ ؟! بسم اللە الحمد للە والصلاة و السلام علی رسول الله و علی آله و صحبه أجمعین ئەو نوێژانەی کە بەدەنگەوە دەخوێنرێن لەنوێژی بەکۆمەڵ بەهەمان شێوە درووستە بخوێنرێن بەدەنگەوە لە نوێژی تاكیشدا ئەو نوێژانەی لە تاریکاییدا بوو وەك نوێژی (بەیانی ، دوو ڕکاتی سەرەتای مەغریب و عیشا) نوێژخوێن ئەگەر بە تاك نوێژەکەی ئەنجامدا و جۆری نوێژەکەی لەو نوێژانە بوون کە لە سوننەتدا و لە نوێژی بەکۆمەڵ دەنگیان تێدا بەرز دەکرێتەوە ئەوە سەرپشك کراوە کە ئایا بە دەنگەوە بیخوێنێت یان نا هەردووکیان درووستە بەڵام باشتر وایە کە بەکامەیان (خشوع) و (ملکەچی) زیاتر بوو بەوەیان نوێژەکەی بکات ① ئایە ئافرەت و پیاو یەك حوکمیان هەیە ؟! / بەڵێ یەك حوکمیان هەیە ئافەرەتیش هاوشێوەی پیاو دەتوانێت لە نوێژە دەنگیەکاندا بە دەنگەوە بیخوێنێت بەڵام ئەگەر پیاوی نامەحرەمی لێ بوو ئەوە نابێت بە دەنگەوە بیخوێنێت بەڵام ئەگەر وانەبوو ئەوە درووستە ② وەڵامدانەوەى: ليژنەى تايبەتى ماڵپەرى دەنگى ئيسلام. #واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق _ _ _ _ _ _ __ _ ① : (📗 مجموع الفتاوى لابن عثيمين - 13/73) ② : (📗 الشرح الكبير على متن المقنع - 2/82)