سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  حوکمی بەڕۆژوبوون لە دوای 15 ی شعبان.؟
حوکمی بەڕۆژوبوون لە دوای 15 ی شعبان..؟!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3708


حوکمی بەڕۆژوبوون لە دوای 15 ی شعبان

بسم اللە الحمد للە والصلاة و السلام علی رسول الله و علی آله و صحبه اجمعين

فەرموودەیەك هاتووە لەوبارەیەوە کە ڕۆژوو نەگیرێ لە دوای 15 شعبان

بەڵام ئەم فەرموودەیە فەرموودەیەکی لاوازە
لەسەر ڕای زۆرینەی زانایان وە هۆکارەکەی لاوازییەکەشیان لە زانستی فەرموودە ڕوونکردووەتەوە ①
وە پێچەوانەی فەرموودەکانی ترە

ئەم مانگە یەکێکە لەو مانگانەی کە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) زۆرترین ڕۆژی لێ گرتووە

دایکە عائشە - خوا لێی ڕازی بێت - فەرمووی پێغەمبەری خوا (ﷺ) لە مانگی شعبان زۆرینەی بەڕۆژوو دەبوو تەنها کەمێکی نەبێ ②

( زۆرترین ڕۆژوو تەنها کەمێکی نەبێ )
واتە ڕۆژوویەك کە لە نیوە زیاتر بووبێت خۆی چۆن ڕۆژوو دوای 15 ی شعبان قەدەغە دەکات لەکاتێکدا خۆی زۆرینەی بەڕۆژوو بووە

(ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی سوننەتە زۆرینەی مانگەکە ڕۆژووی تێدا بگیرێت)

حوکمی بەڕۆژووبونی دوو ڕۆژی کۆتایی مانگی شعبان /
پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی

(ڕۆژێك و دوو ڕۆژ پێش ڕەمەزان بەڕۆژوومەبن - مەگەر کەسێك عادەتی کردبێت - ) ③

هەروەك زانایان وا شیانکردووەتەوە کە نابێت ڕۆژێ یان دوو ڕۆژ پێش ڕەمەزان ڕۆژوو بگیرێ مەگەر کەسێك عادەتی کردبێت ڕۆژ نا ڕۆژێ بەڕۆژوو بێت ئەوە درووستە بۆی بەڵام جگە ئەوە درووست نییە هەروەك ئیمامی نەوەوی لە ڕاڤەی ئەم فەرموودەیە وای فەرمووە ④

وە حیکمەت لەمە ئەوەیە کە ئەو کەسە ئەو دوو ڕۆژە پشوویەك بدات بۆ ڕەمەزان و بحەوێتەوە
وە ئەم فەروودەیە دیسان بەڵگە بوو لەسەر ئەوەی ڕۆژووی دوای 15 ی شعبان درووستە چونکە ڕۆژێك و دوو ڕۆژ پێش ڕەمەزان پێغەمبەری خوا (ﷺ) ڕێگری لێ کرد نەك لە دوای 15 ەوە ڕێگری لێ بکات

#واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق

وەڵامدانەوەى: ليژنەى تايبەتى ماڵپەرى دەنگى ئيسلام.
__ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _
① : اسناده ضعيف (📗الٲجوبة المرضية للإمام احمد - 1/333) (📗 تهذيب التهذيب - 8/178) (📗الکامل في الضعفاء - 2/219) (📗ذخيرة الحفاظ - 1/290) (📗لطائف المعارف - 259)

② : (📗 صحيح مسلم - 782)

③ : (📗صحيح البخاري - 1914) (📗صحيح مسلم 1082)

④ : (📗 المجموع - 6/400) 



  ژمارەی بینین 706

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram