سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئايا جنى دەچێتە لاشەى مرۆڤەوە.؟
وەڵامێك و بەرگرييەك لە بيروباوەڕى ئەهلى سووننەو جەماعە لەسەر بابەتى: (ئايا جنى دەچێتە لاشەى مرۆڤەوە.؟).
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3709


وەڵامێك و بەرگرييەك لە بيروباوەڕى ئەهلى سووننەو جەماعە لەسەر بابەتى: (ئايا جنى دەچێتە لاشەى مرۆڤەوە.؟).

(ئايا جنى دەچێتە لاشەى مرۆڤەوە)؟!

وەڵامێك و بەرگرييەك لە بيروباوەڕى ئەهلى سووننەو جەماعەت لەسەر بابەتى:

بسم الله الرحمن الرحيم
سەرەتا چوونى (جنى) بۆناو لاشەى مرۆڤ يەكدەنگى زانايانى ئەهلى سووننەو جەماعەى لەسەرەو كۆ دەنگى (إجماع)ى لەسەرە. وە هيچ كەس و لايەنێك و گروپێك ئينكارى ئەم بۆچونەى ئەهلى سووننە ناكەن بێجگە لە تاقمى موعتەزيلەو ئەو گروپانە نەبن كە عەقڵ پێش دەق و بەڵگە دەخەن.

زۆر بەكورتى سەبارەت بەوە کە (جنیى بڕواتە نێو لاشەو جەستەى ئادەمیەوە، ئیمامى (ئیبن تەیمیە) دەڵێت: (دُخُولُ الجِنِّ في بَدَنِ الإنْسَانِ ثَابِتٌ بإتّفاَقِ أهْلِ السُنَّةِ والجَمَاعَةِ). واتە: یەکدەنگى ئەهلى سوننەو جەماعەى لەسەرە کە (جن) دەچێتە لاشەى مرۆڤەوە. وە گوتویەتى: (وَلَيْسَ فِي أَئِمَّةِ الْمُسْلِمِينَ مَنْ يُنْكِرُ دُخُولَ الْجِنِّيِّ فِي بَدَنِ الْمَصْرُوعِ وَغَيْرِهِ، وَمَنْ أَنْكَرَ ذَلِكَ وَادَّعَى أَنَّ الشَّرْعَ يُكَذِّبُ ذَلِكَ، فَقَدْ كَذَبَ عَلَى الشَّرْعِ، وَلَيْسَ فِي الْأَدِلَّةِ الشَّرْعِيَّةِ مَا يَنْفِي ذَلِكَ). واتە: هیچ پێشەوایەکى موسوڵمانان ئینکارى ئەوە ناکەن کە (جن) دەچێتە لاشەى نەخۆش و غەیری نەخۆشیش، وە هەرکەس ئینکارى ئەوە بکات و بڵێ ئەم شەرع و دینى خودایە ئەو بابەتە بەدرۆ دەخاتەوە، ئەوە درۆی بە دەم دین و شەرعى خوداوە کردووە، وە هیچ بەڵگەیەکى شەرعیش نیە کە ئەم بابەتە ڕەت بکاتەوە. (تەفسيرى رامان).

وە زۆرينەى فەرموودەناسان و (محدثين ) و راڤەكارانى قورئانى پيرۆزيش لەسەر ئەو بۆچوونەن، لەوانە: ئيمامى قورتوبي و ئيبن كەسيرو ئيبن تەيمييەو ئيمامى ئەحمەدو ئەبولحەسەنى ئەشعەرى و سیوطی و غەزالی و تەفتازانی و ئيبن حەجەرو ئيبن حەزم و ئیمامی زەهەبی و ئيبن قەييمى دكتۆرى سەردەمى خۆى و شێخى ئالوسى و شێخ محمد حامدى فەرموودەناسى سەردەم و ئەحمەد شاکیرو طنطاوی و شێخی ئەزهەر عبدالحلیم محمودو شێخ جاد الحق و شێخ محمد ڕەزا و ليژنەى فەتواى بەردەوامى سعودى و شێخ عوسەيمين و شێخ بن بازو شێخ عبدالعزیز توڕەیفی و مامۆستا مەلا ئەحمەد كاكه مەحموود و ئیمام حەسەن بەنناو دەيان و سەدان زاناى گەورەى ئەهلى سوننە لەسەر ئەو ڕايەن.

وە لە كتێبە ئاسمانييەكانى ديكەشدا هەمان ڕا هاتووەو پەسەندە كە بەڵێ جنۆكه دەچێتە لاشەى مرۆڤەوەو زيانى پێدەگەيەنێت، ئەڵبەتە بە ويست و قەدەرى خودا.

دەيان و سەدان فەرموودە هاتووە بۆ خۆ پارێزى لە جنۆكەو خراپەكارييەكانى جنۆكەو پێغەمبەرى ئازيز پەناى پێگرتوون..

والسلام عيكم ورحمة الله.

ئامادەکردنی: پەيجى شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



  ژمارەی بینین 799

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram