سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا دروستە دەست هێنان بە دەموچاودا پاش دوعا.؟
ئایا دروستە دەست هێنان بە دەم و چاودا پاش دوعا؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3733


ئایا دروستە دەست هێنان بە دەم و چاودا پاش دوعا؟

پێش ئەوەی وەڵامی پرسیارەکە بدەمەوە دوو شت بە گرنگ ئەزانم کە پەیوەندی دارن بەم باسەوە، زانایان کۆدەنگیان لەسەر لەسەر ئەوەیە هەرکەس دەستی بەرز نەکردەوە بۆ دوعا دەستیش ناهێنی بە دەم و چاویا پاش دوعاکە. وە هەروەها کۆدەنگن لەسەر ئەوەی کە سوننەت نیە دەست هێنان بە سنگ و لاشە، بەڵکو تەنها دەم و چاو ئەگرێتەوە.
پاشان دەربارەی دەستهێنان بە دەم و چاودا لە پاش تەواو بوون لە نزا کردن، زانایان و شەرع زانان دوو بۆچونیان هەیە لەم باسەدا:
یەکەم: دروست نیە بۆ کەسێ دوعا ئەکات مەسحی دەم و چاوی بکات پاش تەواو بوون لە نزاکە.
ئەم بۆچونە قسەی ئیمامی مالیک و مەزهەبی ئیمامی شافعی و ڕیوایەتێکێ واش لە مەزهەبی ئیمامی ئەحمەدا هاتوە.

بەڵگەکانیان:

١ - پێیان وایە ئەو هەموو فەرمودە دروستە هاتوە لەسەر دەست بەرز کردنەوە لە کاتی دوعا کردندا، هیچیان باسی دەستهێنانیان نەکردوەو گەر سوننەت بوایە باس دەکرا !. 
٢ - چەندین زانای پێشین زۆر بە ڕونی باسی نادروستی ئەم کارەیان کردوە، لەوانە:
* پرسیار لە عبداللەی کوری موبارەک ئەکەن دەربارەی دەستهێنان بە دەم و چاو پاش دوعا کردن، فەرمووی( لم أجد له ثبتا). السنن: البيهقي. 
* پرسیار لە ئیمامی مالیک کراوە دەربارەی کەسێ ئەم کارە بکات، فەرمووی( ما علمت). مختصر كتاب الوتر: المروزي. 
*پرسیار لە شێخولئیسلام ابن تیمیە کراوە دەربارەی ئەم کارە فەرمووی(وأما مسح وجهه بيده فليس عنه فيه إلا حديث أو حديثان لا يقوم به حجة) المجموع: ابن تيمية. 
واتە: دەستهێنان بە دەم و چاودا پاش دوعا هیچی لەسەر نەهاتوە تەنها یەک و دوو فەرموودە مەبێ، کە ئەوانیش بۆ بەڵگە ناشێن بە هۆی لاووزیەوە. 
#دووەم: سوننەتە دەست هێنان بە دەم و چاودا پاش دوعا کردن. 
ئەم بۆچونەش مەزهەبی ئیمامی ئەبوو حەنیفەو ئیمامی ئەحمەد و کۆمەڵێک لە مەزهەنی ئیمامی مالیک و ئیمامی شافعیش هەمان بۆچونیان هەیە. 

بەڵگەکانیان:

١- ئیمامی عومەر  فەرموویەتی(كان رسول الله إذا رفع يديه في الدعاء لم يرُدَّها حتى يمسح بهما وجهه) رواه الترمذي وقال: حديث صحيح غريب. 
واتە: پێغەمبەر کاتێ دەستی بەرز بکردایەتەوە بۆ نزا کردن، دەستەکانی دانائەنایەوە هەتا نەیهێنایە بە دەم و چاویا. 
٢-  عبداللەی کوڕی عەباس لە پێغەمبەرەوە ئەگێڕێتەوە کە فەرموویەتی(إذا فرغتَ من الدعاء فامسح بيديك وجهك) واتە: ئەی عبداللە کاتێ لە نزا بویتەوە دەستت بێنە بە دەم و چاوتدا. 
ئەم فەرموودە ئیمامی ئەبوو داودو ئیمامی ئیبن و ماجە ئەیگێڕنەوە، بەڵام لە سەنەدەکەی کەسێکی تێدایە بەناوی(ابن حسان) ئیمامی بوخاری دەربارەی ئەفەرموێت(منكر الحديث). وە ئیمامی نەسائی ئەفەرموێ(متروك الحديث). 
٣- ئیمامی عبدالرزاق لە کتێبی(المصنف) دا هێناوێتی کە ئیمامی زوهری ئەفەرموێت( كان رسول الله يرفع يديه عند صدره في الدعاء، ثم يمسح بهما وجهه). واتە: پێغەمبەر کاتێ نزای ئەکرد دەستەکانی بەرز ئەکردەوە بۆ لای سینگی پیرۆزی، پاشان دەستی ئەهێناو بە دەم و چاویا. 
ئەم حەیسە لە زانستی فەرمودە پێی ئەوترێ(المرسل) ئەم جۆرە لە فەرمودە لای ئیمامی مالیک و بەشێک لە زانایان بەلگەیە. 
هەر بۆیە ئیمامی تەبەری ئەفەرموێت" أجمع التابعون بأسرهم على قبول المرسل، ولم يأت عنهم إنكاره، ولا عن أحد من الأئمة بعدهم إلى رأس المئتين" جامع التحصيل في أحكام المراسيل: العلائي. 
٤- ئیمامی بوخاری ئەیگێڕێتەوە هاوەڵان دەستیان هێناوە بە دەم و چاویاندا پاش نزا کردن، ئەفەرموێت: حدثنا إبراهيم بن المنذر قال: حدثنا محمد بن فليح قال: أخبرني أبى عن أبى نعيم وهو وهب قال:" رأيت ابن عمر وابن الزبير يدعوان يديران بالراحتين على الوجه" واتە: عبداللەی کوڕی عومەرو عبداللەی کوڕی زوبێر نزایان ئەکردو پاش تەواو بوون دەستیان ئەهێنا بە دەم و چاویاندا. 

پوخەتەی_قسە:

ئەوەی باسمان کرد لە سەر دەستهێنان بەدەم و چاودا پاش نزا کرد، دوو بۆچونی زانایان بوو کە بەشێکیان بەهەموو جۆر بەلایانەوە نادروست بوو، بەشێکی تریان بەلایانەوە سونەت بوو. 
ئەوەی من بۆم ڕوون بوەتەوە لە قسەی زانایان بەتایبەت ئیمامی نەوەی کە باسی ئادابی نزاکردن ئەکات ئەم کارەی بە یەکێک لە ئادابەکان باس کردوە، ئەوەیە ئەم کارە دروست و جایزەو پێم وایە نەحەرامە خەڵک پێی قەڵس و تورە بێت، نە سوننەتیشە کەسێک نەیکات پێی قەڵس بین، بەڵکو کارێکی دروستەو هەر کەس بیکات یەکێک لە ئادابەکانی دوعا کردنی جێبەجێ کردوە.

 ✍️مامۆستا شاخوان سيامنصوري

  ژمارەی بینین 596

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram