سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  کۆکردنەوەی نوێژ بەهۆی خۆڵ بارینەوە دروستە.؟
ئایا کۆکردنەوەی نوێژ بە هۆی خۆڵ بارینەوە دروستە؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3818


ئایا کۆکردنەوەی نوێژ بە هۆی خۆڵ بارینەوە دروستە؟

ڕون و ئاشکرایە نوێژ کردن لە کاتی خۆیدا خێرو پاداشتێکی یەکجار زۆری هەیە بۆ خاوەنەکەی، کە ئەمەش ئەسڵە بۆ کاتێک هیچ عوزرو بیانویەک نەبێ، بەڵام هەندێ جار مرۆڤ ناچار ئەبێ نوێژەکانی جیاواز لە کاتی ئاسای بکات، کە بەگشتی دوو جۆری هەیە، یەکەم کۆکردنەوە لە گەڵ کورت کردنەوە کە تایبەتە بە کەسانێک لە سەفەردا بن، دووهەم کاتێک مرۆڤ بیانویەکی شەرعی هەبێ نوێژەکان کۆ ئەکاتەوە بێ کورت کردنەوە، جا بە بیانوی باران، یاخود سەرما، یان گەرمای زۆر، یاخود هەر سەرقالیەک و بیانوەیەکی تری ڕەوا، کەواتە کۆکردنەوە پەیوەندی بە سەفەرەوە نیە، بەڵکو پەیوەندی بە ناڕەحەتیەوە هەیە گەر لە شارەکەی خۆشیدا بێت بابای نوێژکەر.
جا کۆکردنەوەی نوێژ بە هۆی خۆڵبارینێکەوە کە مرۆڤ توشی ناڕەحەتی ئەکات بچێتە مزگەوت دروست و ڕەوایە، چونکە لە فەرمودەکەی ئیمامی ئین و عەباسدا هاتوە بۆ پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم نوێژەکانی کۆکردۆتەوە؟ فەرمووی" أراد ألا يحرج أمته" بۆ ئەوەی گەلەکەی توشی ناڕەحەتی نەبێت. جا هەرکات بە هۆی خۆڵ بارینەوە خەڵک توشی ناڕەحەتی بوون ئەوە دروستە نوێژەکان کۆ بکرێتەوە بە پێی پێویستی و زەروری.
هەر بۆیە شێخ عوسەیمین لە شەرحی کتێبی( الممتع: / ٤/ ٣٩٢) ئەفەرموێت:" لو فرض أن هذه الرياح الشديدة تحمل تراباً يتأثر به الإِنسان ويشق عليه، فإنها تدخل في القاعدة العامة، وهي المشقة، وحينئذٍ يجوز الجمع" واتە: گەر ئەو بایەی دێت ئەوەندە توند بێت خۆڵ لەگەڵ خۆی هەڵبگرێت بە شێوازێک مرۆڤ توشی ناڕەحەتی بکات، ئەوە لە ژێر یاسای گشتی ناڕەحەتی(المشقة) جێی ئەبێتەوەو لەو کاتە دروستە کۆکرنەوەی نوێژ بە هۆیەوە.

پوختەی قسە:
هەرکات مرۆڤ بە هۆی خۆڵبارینەوە ناڕەحەت بوو لە چونی بۆ نوێژی بە کۆمەڵ دروستە کۆکردنەوەی نوێژەکان وەک چۆن دروستە لە کاتی باراندا، چونکە خوای گەورە هیچ کات نایەوێ مرۆڤ توشی ناڕەحەتی بکات بەهۆی پەرستشەوە، بەڵکو زۆرترین ئاسانکاری بۆ کردوە تا بیانوی بەدەستەوە نەبێ بۆ ئەنجامدانیان.

✍️ وەڵامدانەوەی: مامۆستا مەلا شاخوان سيامنصورى.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



  ژمارەی بینین 507

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram