سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئايا (جن) دەچێتە لەشی مرۆڤەوە ؟
ئایا لە ڕووی زانستییەوە (جن) دەچێتە لەشی مرۆڤەوە ؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3825


ئایا لە ڕووی زانستییەوە (جن) دەچێتە لەشی مرۆڤەوە ؟

بەهەزارەها جۆری بەكتریاو ڤایرۆس كە بەچاو نابینرێن دەچنە ناو لەشی مرۆڤەوە ، ئیتر چ كێشەیەكی تیایە جن بچێتە لەشی ئینسانەوە ؟

تێبینی / جنەكان كە ئێمە نایانبینین لە بڵێسەی ئاگر دروست بوون و وە لەڕووی زانستیشەوە بڵێسەی ئاگر لە چەندین شەپۆلی جیاواز پێكهاتووە

چۆن خوای گەورە مرۆڤی لە سەرەتادا لە گڵ دروست كرد و پاشان لە چۆڕە ئاوێكی مەنگ و (تۆو هێلكە) هێنایە بوون و كردی بە مرۆڤێكی كامڵ ئاواش ئەو توانایەی هەیە كە جنەكان لە بڵێسەی ئاگر دروست بكات و بیانهێنێتە بوون كە بڵێسەی ئاگر چەندین شەپۆلی جیاوازیان هەیەو ئەم شەپۆلانەش توانای چوونە ناو لاشەی مرۆڤەكانیان هەیە

بۆ تێگەیشتن و تەنها بەنمونە / تۆ ئەگەر بچیتە ژوورێكی داخراوەوە ئەوا مۆبایلەكەت توانای وەرگرتنی هەموو ئەو شەپۆلانەی هەیە كە لە ڕادارەكانەوە وەری دەگرێت ، بۆیە مادام جنیش لە بڵێسەی ئاگر دروست بووە و وە گومانیشی تیانیە كە ئاگر چەندین شەپۆلی جیاوازو جۆراو جۆری هەیەو ئەو شەپۆلانە توانای بڕینی دیوارەكانیان هەیە

چۆن خوای گەورە بەگەورەیی خۆی توانی لە چۆڕە ئاوێك یان گڵێك مرۆڤێك بخوڵقێنێت و دروستی بكات و عەقڵی پێ ببەخشێت و بتوانێت ببینێت و قسەبكات و ببیستێت ..هتد... ئەوا بەهەمان شێوە لەتوانای دایە كە لە شەپۆلەكانی بڵێسەی ئاگر جن بخوڵقێنێت و دروستی بكات و بیهێنێتە بوون و هەست و هۆشی پێ ببەخشێت.

تێگەیشتن / مادام مۆبایلەكەت لە ژوورێكی داخراودا ئیش دەكات و شەپۆلی ڕادارەكان دەتوانن دیوارەكان ببڕن و بگەنە سۆرسی مۆبایلەكەت ئەوا جنەكانیش ئەتوانن دیواری لاشەت ببڕن و بچنە ناو لاشەتەوە چونكە ئەوانیش لە بڵێسەو شەپۆلەكانی ئاگر دروست بوون.

تێبینی / جنەكان زۆر لاوازن بەرامبەر مرۆڤی ئیمانداری بەتەقوا ناتوانن دیواری لەشی ببڕن تا بچنە ناوییەوە.

وەڵامدانەوەى: د.شكار عزیز

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



  ژمارەی بینین 507

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram