سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  زەواجى مسيار چییەو چۆنە.؟
زەواجى مسيار چییەو چۆنە.؟.. زەواجێك كە سەرەتاو كۆتاييەكەى زيان گەياندنە بە ئافرەتان.!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3902

زەواجى مسيار.. زەواجێك كە  سەرەتاو كۆتاييەكەى زيان گەياندنە بە ئافرەتان.!

لە ئێستادا لە كوردستان ڕێژەى زەواج و (ژنهێنان و شووكردن) رێژەيەكى كەمەو لە ئاست پێويست و پێگەيشتنى كچ و كوڕەكاندا نييە! بۆيە لە هەر كۆمەڵگايەك كارئاسانى نەكرا بۆ پرۆسەى هاوسەرگيرى شەرعى، ئيتر ئەو وڵاتە ڕوو لە دەيان و سەدان كێشەى كۆمەڵايەتى دەبێتەوەو ئەو كات گەنجەكان بە ناچارى دەبێت بۆ تێركردنى حەزوو ئارەزووەى خۆیان پەنا بۆ پرۆسەيەكى تری (حەرام و ناكۆك لەگەڵ داب و نەريتى كۆمەڵگاى موسوڵمانى كورديدا) ببەن!

هەر بۆيە وتراوه: هەركات هۆكارەكانى (حەڵاڵ) گران و قورسكران، ئەوكات هۆكارەكانى (حەرام) زۆر ئاسان دەبن لەسەر تاكەكانى كۆمەڵگا.!

لە دێر زەمانەوە كێشەى چەند ژنييەتى هەبووەو پياوان و گەنجان بەدوويدا گەڕاون و خوداى دلۆڤانيش ئەو دەرگايەى بۆ پياوان كردۆتەوە كە هەركات گرفت و كێشەى شەرعى لە نێوان ژن و مێرددا هەبوو، وە پياوان عوزرى ڕاست و درووستيان هەبوو، دەتوانن ژنى دووەم و سێيەم و چوارەميش بهێنن، بەڵام بە ڕێگاى شەرعى خۆيى و بەو مەرجانەى كە شەرعى ئيسلام دايناون.

زەواجی مسیار يەعنى چى و چۆنە.؟

زەواجى مسيار: برييته لەوەى كە ئافرەتەكە لە كاتى مارەبڕينيدا لە زۆربەى ماف و حەقى خۆى خۆش دەبێت و دەست هەڵدەگرێت. وەک: مارەيى و نەفەقەو ماڵ و  منداڵ و.. هەر مافێكى تريش.
وە هەروەها ژنەكە بەوەش ڕازى دەبێت كە پياوەكه لە چەند كاتێكى تايبەتى سەردانى دەكات و ناتوانێ بە بەردەوامى لەگەڵى بژيى و لاى بمێنێتەوە.

ئايا زەواجی مسیار کەی درووستە.؟

لە ڕاستيدا ئەو زەواج و مارەبڕينەى كە لە ئيسلامدا هەبووەو وەكو عورفيش لەناو كۆمەڵگا موسوڵمانەكاندا ماوەتەوەو تا ئێستاش بەردەوامە، تەنها ئەو زەواجە بووە كە ئيسلام دايناوەو ئيعترافى پێكردووە كە:

دواى ڕازيبوونى كچ و كوڕ، دەبێت وەلى ئەمرى هەردوولاو دوو شاهيد ئامادەبن و پاشان مارەيى بڕابێتەوەو هەروەها ڕاشبگەيەنرێ و خەڵكى بزانێ كە ئەم ئافرەتە شوويكردووە.. ئەمە پێى دەڵێن زەواج و ماربڕينى شەرعى.! 

لەوە زياتر هەر جوره نيكاح و مارەبڕينێكى تر هەبێت و ئەو مەرجانەى تێدا نەبێت هەرگيز نيكاحى شەرعى پێ ناوترێ و پێچەوانەى ڕاوبۆچوونى ڕاى جومهورى زانايانە.! 

بۆيە هەركات ئافرەتێك بە (مسيار) مارە كرا بەو مەرجانەى كە شەرعى الله دايناوە/ وەك: ڕازيبوونى هەردوولاو بوونى وەلى ئەمرو و دوو شاهيدو بڕى مارەيى و پاشان ئيعلان و ڕاگەياندنيش، ئەوە هيچ كێشەيەكى تێدا نييەو درووستە، هەرچەند زەرەرمەندى سەرەكى لەم جۆرە مارەبڕينانەدا تەنها ئافرەتانەو هيچ گەرەنتیەك نييە بۆ ئەوەى كە لە داهاتوو ئەگەر ئەم ژنە نەخۆش بكەوێت يان پير ببێت، پياوەكە لاى بمێنێتەوەو پێكەوە ژيان بەسەر بەرن.!

زەواجى مسيار كە لە ئێستادا پياوان بەدوايدا دەگەڕێن.. هۆکارەکانی بریتین لەم چەند خاڵەی خوارەوە:

يەكەم: كەمى ترسان لە خوداو دوورکەوتنەوە لە خەمی دواڕۆژو ڕۆچوون لەحەزو ئارەزووەکاندا.
دووەم/ رێگرى ژنان لە فرە ژنى.
سێيەم/ گەورەبوونی منداڵ و ژنانیش پێیان وایە کە منداڵ گەورە بوو ئیتر سەرجێی کردن لەگەڵ پیاوان عەیبەیە.
چوارەم/ گەنجبوونەوەی پیاوان و بوونی زۆری هۆکارەکانی خۆشگوزەرانی ژیان.
پێنجەم/ ڕێک نەکەوتنی ژن و مێردو بەردەوامی کێشەو گرفتی نیوانان.

بۆيە ئێمە لە پرۆژە بانگەوازييەكانى شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود پێمان وايە ئەم جۆرە زەواجانە كە بەنهێنى و شاراوەيى ئەنجام دەدرێن و مەرجەكانى نيكاح و مارەبڕينى شەرعى تێدا نەبێت.. لادانە لە وتەو ڕاوبۆچوونى جومهورى زانايان و خۆدانە لە كارێك كە داهاتوو و كۆتاييەكەى ماڵ وێرانى و سەرگەردانى ماڵ و منداڵى بەدوادا دێت..

بێجگە لەوەى كە خۆدانە لەو كارو گرێبەستانەى كە لاى خوارووەكەى جێى گومان و قسەو ڕاڕايى زانايانەو بێگومانيش ئەوەى بكەوێتە ناو گومانەوە ، دەكەوێتە ناو حەراميشەوەو ئەوەيش كەوتە ناو حەرامەوە سەرەنجام ئاگرى دۆزەخ بەشيەتى.

ئامادەو نووسینی: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە مەحموود  رحمه الله.

  ژمارەی بینین 182

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram