سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  سزای تاوانی کەسی (دەیوث).!!
سزای تاوانی کەسی (دەیوث) چییە..؟!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3917

سزای تاوانی کەسی (دەیوث).!!

👈 لەکتێبی (الکبائر)ی پێشەوا (شمس الدین الذهبي) هاتووە:-
👈 هەرکەسێك زینای لەگەڵ ئافرەتێكی هاوسەرداردا کرد، لە گۆڕ سزای نیوەی ئوممەتی ئیسلامی لەسەر دەبێت، وە لە ڕۆژی دوایی خوای گەورە مێردی ئەو ئافرەتە پاداشت دەداتەوە بە پاداشتێکی زۆر گەورە گەر بەتاوانی خێزانەکەی نەزانیبێ، بەڵام ئەگەر زانی و بێدەنگ بوو، خوای گەورە بەهەشتی لێ حەرام دەکات، چونکە خوای گەورە لەسەر دەرگای بەهەشت نوسیویەتی:
تۆ قەدەغەکراوی لە بەهەشت، چونكە (دیوث)ی، دەیوث: ئەو پیاوەیە کە ڕێگە بە خێزان و کچی بدات تاوان بکەن و لێیان بێدەنگ بێت، یان بزانێ کە ئەوان خەریکی تاوان و حەرامکراوەکانن و ئەویش لێیان بێدەنگ بێت.
وە هەروەها هاتووە : هەر کەسێک دەستی گەیاند بە ئافرەتێك کە شەهوەتی بۆ حەرام کرابوو لێی، رۆژی دوایی دەستی بەملیەوە دەئاڵێت..
ئەگەر ماچی کردبوو لێوەکانی بە ئاگر دەبڕدرێت..
وە ئەگەر زینای لەگەڵ ڕانەکانی نامەحرەم کردو بینی..
لە رۆژی دوایی و ووتی: من سواری حەرام بووم!
خوای گەورە بە چاوی تووڕەییەوە سەیری دەکات، گۆشتی دەموچاوی دادەڕمێ و بە لووت بەرزیەوە دەڵێ :
من چیمکردووە؟
لەو کاتە زمانی شایەتی دەدات و دەڵێ:
من بەوەی کە لێم حەرام کردبوو زینام کرد، دەستەکانی دەڵێت:
من لە حەرام خواردم.
چاوەکانی دەڵێن:
من سەیری ئەوەم کرد کە لێم حەرامکرابوو.
قاچەکانی دەڵێن:
من بەرەو حەرام ڕێم کرد.
وە نێو ڕانەکانی دەڵێن:
منیش کردم.
پاسەوانێك لە فریشتەکان دەڵێت : وە منیش بیستم.
وە ئەوەی تر دەڵێت:
منیش نوسیم.
وە خوای گەورە دەفەرموێ : منیش چاودێریم کردی و بۆم داپۆشتی.
ئینجا خوای گەورە (سبحانه و تعالی) دەفەرموێ: ئەی فریشتەکەم بیبەو لە سزای من نغرۆی بکەن.
تووڕەییم توند بوە بەسەر ئەو کەسانەی کە ئابڕوویان بەرامبەر من کەم بووە.

خوایە گیان بمانپارێزە لەسەر زەوی..
لەژێر زەوی..
لە رۆژی دوایی..
اللهم امین.

 نووسین و ئامادەكردنی: خەنده فەرهاد.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محموود رحمه الله
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

  ژمارەی بینین 163

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram