شێخ "ئه‌حمه‌د دیدات"ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ. ناوی ته‌واوی (أحمد حسین كاظم دیدات)ه، له‌ساڵی 1918 ز له‌دایك بووه‌و له ساڵی 2005 ز وه‌فاتی كردووه، شێخ له شاری (تادكهارفار)ی هیندی لهداییكبووه، له‌دایك و باوكێكی موسوڵمان، دواتر هیجره‌ت ده‌كات بۆ باشوری ئه‌فریكا، له‌وێ ده‌چێته ناوه‌ندی ئیسلامی له شاری (دیربان) بۆ فێربوونی قورئانی پیرۆز و زانسته‌كانی شه‌ریعه‌ت، ئه‌حمه‌د دیدات خێزانداربووەو خاوه‌نی دوو كوڕ‌و كچێكه، ئه‌حمه‌د دیدات ناسراو بووه به دیبهتهكانی له‌گه‌ڵ نهسڕانیهكان، ئه‌وه‌نده شاره‌زای ته‌ورات و ئینجل ببوو له خودی نهصرانیهكان زیاتر ئاگاداری ئینجیل و ته‌ورات بوو، یه‌كه‌م كتێبی نوسی به‌ناوی (ماذا يقول الكتاب المقد‌س عن محمد صلى الله عليه وسلم)، دوای ئه‌وه كتێبێكی زۆر گرنگی نوسی به‌ناوی (هل الكتاب المقد‌س كلام الله؟) دواتر چه‌ندین كتێبی دیكەی گرنگ ده‌نوسێ ، ژماره‌ی كتێبه‌كانی ده‌گاته نزیكه‌ی بیست كتێب ی زۆر گرنگ، دیدات ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ناسراو بوو به دیبه‌یته‌كانی، یه‌كێك له دیبه‌یته زۆر گرنگه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌شه‌یه‌كی بهناوبابگ بوو به‌ناوی (جیمی سواجارت) دوای ئه‌وه‌ی له‌و دیبه‌یته سه‌ركه‌وتنێكی زۆر گه‌وره به‌ده‌ست دێنێ ، سعودیە له‌ساڵی 1986 خه‌ڵاتی (الملك فیصل العالمية لخدمة الاسلام) ی پێده‌به‌خشێ، له‌ساڵی 1996 له‌سه‌فه‌ری ئوسترالیا ده‌گه‌ڕێته‌وه و دووچاری جه‌ڵته‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێ و نزیكه 9 ساڵ له‌سه‌ر جێ كه‌وت، له ساڵی 2005 وه‌فات ده‌كات ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی لێبێت. یه‌كێك له‌و كتێبانه‌ی زۆر كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر شیخ دیدات، كتێبی (إظهار الحق) بوو، ئه‌و كتێبه هی زانایه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هیندیه به‌ناوی (رحمة الله الهندی)، ئه‌و زانایه له‌ساڵی 1891 وه‌فاتی كردووه، ئه‌ویش زۆر ناسراو بوو به‌وه‌ی دیبه‌یتی زۆری له‌گه‌ڵ نهصرانیهكانی هیندستان ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیندستان ئه‌و كات له‌ژێر ده‌ستی ئینگلیزه‌كان بوو، زۆر هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌تیان ده‌دا، هێرشی توندیان ده‌كرده سه‌ر ئیسلام، ڕهحمة الله الهندی سه‌ركه‌وتوانه وه‌ڵامی ئه‌وانی ده‌دایه‌وه، خوای گه‌وره فیرده‌وسی ئه‌علا بكاته جێی زانایانی ئه‌و ئوممه‌ته. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله