له به‌ركردنی قورئان..!! دانه‌ر: ده‌نگی ئیسلام له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی قورئانی پیرۆز ئه‌وه‌یه كه په‌ڕاوێكه خوا (سبحانه‌وتعالی) ئاسانی كردووه بۆ له به‌ركردن وتێگه‌یشتن، خوای متعال ده‌فه‌رموێت: { ولقد يسرنا القرآ‌ن للذكر فهل من مدكر } (القمر:17)، وه ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یه‌كه له‌و ڕێگانه‌ی كه خوای گه‌وره دایناوه‌و بۆ پاراستنی كتێبه پیرۆزكه‌ی له گۆڕین و شێواندن و له ناوچوون، ئه‌ویش بۆ به‌ڕاستگه‌ڕانی فه‌رمووده‌ی خوا: { إنا نحن نزلنا الذكر وإنا له لحافظون } (الحجر:9) قورئانی پیرۆز تاكه كتێبكێ ئاسمانیه كه پارێزراو بێت و گۆڕان و شێواندن و ده‌ستی مرۆڤی تێكه‌ڵ نه‌بوبێت، خوای گه‌وره به پاراستنی خۆی پاڕاستویه‌تی، تاكو ببێته به‌ڵگه له سه‌ر خه‌ڵكی به گشتی تا ڕۆژی قیامه‌ت.