به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی له‌سه‌ر نییه له قورئان و سوننه‌تدا نه بۆ چوونه به‌هه‌شت و نه بۆ نه‌چوونه دۆزه‌خ.. به‌ڵام دیتینی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له‌خه‌ودا مژده‌ی خێره و هه‌روه‌ها نیشانه‌ی چاکیی و دامه‌زراوییه له‌و که‌سه‌دا.. یان ڕه‌نگه له‌به‌ر کارێکی باشه‌ی گه‌وره ئه‌و خه‌وانه ببینێت، ئه‌گه‌ر چی گوناهی هه‌یه.. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و که‌سه شه‌رم بکات زیاتر و گوناهه‌کان که‌م بکاته‌وه و نه‌یانهێڵێت. ئه‌وه‌ی که‌ماوه بیڵێین؛ ئه‌گه‌ر که‌سێک خه‌وی دیت به‌پێغه‌مبه‌روه(صلى الله عليه وسلم) ده‌بێت بچێته لای زانایه‌ک و بؤی وه‌سف بکات که پێغه‌مبه‌ری(صلى الله عليه وسلم) چۆن بینیوه! چونکه ئه‌و ده‌فه‌رموێت: "من رآني في المنام فقد رآني فإن الشيطان لا يتمثل بي" رواه مسلم. واته/ ئه‌وه‌ی منی دیت له‌خه‌وی، ئه‌وه به‌ڕاستی منی دیتوه، چونکه شه‌یتان ناتوانێت خۆی وه‌ک هاوشێوه‌ی من لێ بکات. زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌فه‌رموون که ده‌بێت ئه‌و که‌سه وه‌سفی پێغه‌مبه‌ر بکات هه‌تا بزانرێت که ئایا پێغه‌مبه‌ری(صلى الله عليه وسلم) وه‌ک خۆی بینیوه یان نا! بۆ نمونه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ڕیشی پیرۆزی ڕه‌ش بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌کێک به‌بێ ڕیش یان به‌ڕیشی سپییه‌وه بیبینێت، ئه‌وه نه‌یبینیوه.. وه هه‌روه‌ها.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.