سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  مەعناو پێناسەی "محمد رسول الله" چییە.؟
مەعناو پێناسەی "محمد رسول الله" چییە.؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2623


الحمدلله/

باوەڕهێنانی تەواو بە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بەشێكی گرنگە لە باوەڕ و عەقیدەی موسوڵمان، چونكە ئیمان بە الله و بە ئیسلام پەیوەستە بەو بەشە لە ئیمان و تەواوكەری شایەتی "لا إله إلا الله" یە.
واتای سەرەكی ئەو بڕگەیە بریتییە لە باوەرهێنان بە هەموو هەواڵ و فەرمان و حوكمێك كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم ڕایگەیاندووە، هەروەها جێگیر كردنی هەر شتێك كە ئەو جێگیری كردووە و ڕەتكردنەوەی هەر شتێكیش كە ئەو ڕەتیكردووەتەوە.
لە ڕاستیدا باوەڕ هێنان بە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم لە كورتترین پێناسەكانیدا ئەوەیە:
باوەڕت بە هەموو پەیامەكەی هەبێت و لە هیچی بە گومان نەبیت یان قەناعەتت پێی نەبێت و، گوێڕایەڵی فەرمانەكانی ببیت و ئەوەشی پێت نەكرا جێبەجیی بكەیت هەر باوەڕت پێی هەبێت و تەسدیقی بكەیت، هەروەها شوێنی دینەكەی بكەویت و كار بە شەریعەت و ڕێبازەكەی بكەیت و نە بەزمانی گوفتار و نە بەزمانی كردار هیچ شەریعەت و ڕێباز و یاسا و ڕێسایەكی بەسەردا پەسەند نەكەیت بەباشتری بزانیت یان بۆ ئەم سەردەمە بەگونجاوتری بزانیت!
موسوڵمانێتی هیچ كەسێك دانامەزرێت و تەواو نابێت تاكو لە ناخی دڵییەوە باوەڕ نەهێنیت و بە زمانیشی نوتقی بكات، كە جگە لە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم هیچ كەسێكی تر شاییستەی شوێنكەوتن نییە و پەیڕەوی لە هیچ پێغەمبەرێكی تر ناكرێت جگە لە كۆتا و خاتەمی پێغەمبەران نەبێت محمد صلی الله علیه و سلم.

وەكو لە سەحیحی موسلیمدا هاتووە: "لا يسمع بي أحد من هذه الأمة يهودياً كان أو نصرانياً فلا يؤمن بي إلاَّ كان من أصحاب النار"

لە تەواوی واتاكانی باوەڕهێنان بە "محمد رسول الله " ئەوەیە كە پێویستە هەموو موسوڵمانێك ملكەچی فەرمانەكانی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم ببێت و لە قەدەغەكراوەكانی خۆی بپارێزێت: (وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا).
هەروەها دەبێت باوەڕو عەقیدەی هەموو موسوڵمانێك دەربارەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم وابێت كە:
1- پەیامەكەی گشتگیر بووە بۆ سەرتاپای مرۆڤ و جنۆكە.
2- باوەری وا بێت كە ئەو كۆتا پێغەمبەر بووە و پەیامەكەشی كۆتا پەیامە.
3- باوەڕی وا بێت پەیامەكەی كاركردنی بە هەموو پەیامەكانی پێش خۆی هەڵوەشاندووەتەوە.
4- پێویستە باوەڕی وا بێت كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم هەموو پەیامی ئیسلامی بەباشترین شیوە گەیاندووە.
5- پێویستە باوەڕی بە مەعسومی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم هەبێت.
6- باوەڕبوون بە هەموو مافەكانی و جێبەجێكردنیان وەكو خۆشویستنی (النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ) هەروەها تەعزیم كردن و مەزن ڕاگرتنی: " لِّتُؤْمِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَتُعَزِّرُوهُ وَتُوَقِّرُوهُ وَتُسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلً" .

ئەمانەی كە باسمان كرد سەبارەت بە پێناسەی "محمد رسول الله" زۆرێك لە موسوڵمانان وەكو زانیاری پەتی دەیزانن، بەڵام جێگەای داخە زۆربەشییان لەم ڕۆژگارەدا بە شێوەیەكی كردەیی و جێبەجێ كردن كار بە شێكی ناكەن و لەسەر زەمینەی واقیعدا شوێنی كەسی تر دەكەون و خۆشویستن و گوێڕایەڵییان بۆ غەیری پێغەمبەرە صلی الله علیه و سلم، بەڵكو زۆرێك لە موسوڵمانان بەشێك لە ڕێبازو حوكمەكانی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم ڕەتدەكەنەوە بێ ئەوەی هەست بكەن كە ئەوە موسوڵمانێتیان دەخاتە ژێر پرسیارەوە، پاڵنەری ئەوەش بە بڕوای من دوو هۆكارە:
یەكەم: نەشارەزایی و جەهلی موسوڵمانان بە دینەكەیان و بە تایبەت بە بنەماكانی بیروباوەڕ و عەقیدەكەیان، كە ئەمە وای كردووە سنوورەكان نەناسن و بۆیەش دەیبەزێنن.
دووەم: بەهۆی ئەم گۆڕانكاری و هەل و مەرجەی لەم سەردەمە لە جیهاندا درووست بووە لە شێواندنی چەمكەكان و ناشیرینكردنی دینی ئیسلام بە شێوەیەكی بەرنامە بۆ دراڕێژراو وەكو جەنگی فیكری وئیباحی لە دژی لە ڕێگەی عەولەمە و بە یارمەتی ڕاگەیاندنەكانەوە بە مەبەست وئامانجی دوورخستنەوەی موسوڵمانان لە دینەكەیان، كە ئەم ئامانجەش بەشێكی زۆری پێكراوە..والله اعلم.

إحسان برهان الدین
2 شوال 1441
25 أیار 2020



  ژمارەی بینین 811

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram