سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  حوكمی سەلام ناردن بۆ پێغەمبەر ﷺ.؟
حوكمی سەلام ناردن بۆ پێغەمبەر ﷺ.؟ پرسیار: ئایا سەلام ناردن بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بەكەسێكدا كە بۆ مەدینە دەچێت درووستە؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3861

حوكمی سەلام ناردن بۆ پێغەمبەر ﷺ.؟

پرسیار: ئایا سەلام ناردن بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بەكەسێكدا كە بۆ مەدینە دەچێت درووستە؟
وەڵام: لە چەندین فەرمودەی صحیح دا هاتووە كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم فەرموویەتی هەركێ لە موسوڵمانان و لە هەركوێ بێت سەلامی لێ بكات ئەو پێی دەگات وگوێی لە سەلامەكەی دەبێت، وەكو لە فەرموودەكەی أبو هریرةدا هاتووە الله لێی ڕازی بێت، كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم فەرموویەتی: ( لا تجعلوا بيوتكم قبوراً ، ولا تجعلوا قبري عيداً ، وصلُّوا عليَّ فإن صلاتكم تبلغني حيث كنتم ) ئەم فەرموودە أبو داود بە ژمارە (2042) دەیگێرێتەوە.  هەروەها لە " صحيح الجامع " (7226) دا هاتووە. واتە لە هەركوێ بوون سەڵاواتم لەسەر بدەن پێم دەگات.
بەڵام مەسەلەی ناردنی سەلام یان سەڵات و سەلام بەكەسانێكدا كە بۆ عومرە و حەج دەچن بۆ پیغەمبەر صلی الله علیه و سلم، یان بۆ هەر مردوویەكی تر بنەمایەكی شەرعی نییە و بیدعەیە، هیچ پێویست و نیازێكیش بەو بیدعەیە نییە، چونكە بیدعە خێری تێدا نییە و هەمیشە جێگای سونەتێك دەگرێتەوە! موسوڵمان لەهەركوێیەك بێت سەڵات و سەلام بۆ پێغەمبەری ئازیزمان صلی الله علیه و سلم بنێرێت پێی دەگات و پێویست بەوە ناكات تەكلیف لەكەسێك بكات ئەو كارەی بۆ ئەنجام بدات.
لەم بارەوە لە فەرمودەكاندا بەڵگە زۆر هاتووە بۆ نموونە: ( خير أيامكم يوم الجمعة ، فأكثروا عليَّ من الصلاة فيه ، فإن صلاتكم تبلغني حيث كنتم ) أخرجه أبو داود في باب تفريع أبواب الوتر، باب في الاستغفار برقم (1531) وصححه الألباني.
زانایان دەفەرموون عادەتی سەلەفی چاكی ئەم ئوممەتە ئەوە نەبووە سەلام لەگەڵ كەسدا بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بنێرن، جا لەبەر ئەوەیكارێكی ناپەسەدە  عیبادەت بەبێ هەبوونی بەڵگە بكرێت، بۆیە ئەو كارە نادرووستە و لەجیاتی ئەو كارە بیدعەیە، موسوڵمان خۆی دەتوانێت سەلام بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بنیرێت، نەك بەكەسێكدا بینیرێت! هەروەكو چۆن هەموو كاتێك كە سەڵاوات دەدات یان لەناو نوێژەكانیدا كە سەڵات و سەلام دەخوێنێت پێویستی بەكەس نییە بۆی بگەیەنێت، لە حاڵەتەكانی تریشدا بە هەمان شێوەیە.
ئینجا وەكو زانایان دەفەرمون ئەوانەی كە مرۆڤن و سەڵات و سەلامی موسوڵمانان دەگەیەنن بە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم ، هیچ كات نە لە مەلائیتەكان ڕاستگۆترن و نە لەوان زیاتر جێگای متمانەن، جا كە مادام ئەوان بەو ئەركە ڕاسپێردراون، كارێكی بیدعەو زیادەیە بەو شێوەیە سەلام بنێرین بۆ خۆشەویست علیه الصلاة و السلام.

وەڵامدانەوەی: د. إحسان برهان الدين

  ژمارەی بینین 135

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram