سوودەکانی صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەری خودا ﷺ.
1- فەرمانی خوای پەروەردگارت بەجێهێناوە. 2- دوعات بۆ بەرزتربوونەوەی پلەو پایەی پێغەمبەر ﷺ کردووە کە (الوسیلة )یە لـە بەهەشتدا. 3- بە هەر صەڵاوات ناردنێک، دە صەڵاواتت لەسەر لێ دەدرێت لەلایەن پەروەردگارەوە. 4- دە پلە بەرز دەبیتەوە. 5- دە چاکەت بۆ دەنوسرێت. 6- دە گوناه و خراپەت لێ دەسڕێتەوە. 7- دوعات قبوڵ دەبێت ئەگەر بەصەڵاوات ناردن دەستت پێ کردبێت. 8- شەفاعەتت بۆ دەکرێت لە ڕۆژی قیامەتدا. 9- لە پێغەمبەر ﷺ نزیک دەبیتەوە لەرۆژی دوایی. 10- خۆشەویستی و گوێرایەڵیت بۆ پێغەمبەر ﷺ بەردەوام زیاد دەکات. 11- پێغەمبەر ﷺ سەلامت بۆ دەنێرێتەوە. 12- بەرەکەت دەکەوێتە تەمەن و ئیش و کارت. 13- بەردەوام خوا باست دەکات لە نێو فریشتەکان. 14- ڕێگەی چونە بەهەشتت بۆ خۆش دەبێت. 15- نورێکی تایبەتت دەبێت لەسەر پردی صراط. 16- دڵ توندی و خەم و پەژارەت نامێنێ. 17- دەبێتە هۆكاری زیادبوونی ڕزق و رۆزی. اللهم صل علی محمد وآل محمد
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.