به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: جێگیر بووه له هه‌ردوو صه‌حیح و جگه له‌وانیش له به سه‌رهاتی سه‌ره‌تای هاتنی وه‌حی و ڕۆشتنی پێغه‌مبه‌ر صلی‌الله علیه وسلم له گه‌ڵ خه‌دیجه‌دا خوا ڵێی ڕازییبێ بۆ لای وه‌ره‌قه‌ی كوڕی نه‌وفل كه نیگا‌و وه‌حی ده‌ستی پێكردو پاشان وه‌ستا، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خۆی باس له وه‌ستانی وه‌حیه‌كه ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: "بینما أنا أمشی إژ سمعت صوتا من السما‌و فرفعت بصری، فإژا الملك الژی جا‌ونی بحرا‌و جالس علی كرسی بین السما‌و واڵ‌رچ فرعبت منه، فرجعت فقلت: زملونی زملونی، فأنزل الله تعالی: (ێا أَیُّهَا الْمُدَّپِّرُ) (المدپر:1) إلی قوله: (والرجز فاهجر) فحمی الوحی وتتابع"."له كاتێكا من ئه‌ڕۆشتم له‌و كاته‌دا گوێم له ده‌نگێك بوو له ئاسمانه‌وه‌و سه‌رم به‌رز كرده‌وه، ئه‌بینم ئه‌و فریشته‌یه‌یه كه له ئه‌شكه‌وتی (حیرا‌و)دا هاتبووه لام و له سه‌ر كورسیه‌ك له نێوان ئاسمان و زه‌ویدا دانیشتووه‌و ترسم لێی نیشت، ئیتر گه‌ڕامه‌وه‌و گوتم: دامپۆشن، دامپۆشن، ئه‌وجا خوای گه‌وره (ێا أَیُّهَا الْمُدَّپِّرُ) (المدپر:1)ی تاكو (والرجز فاهجر) هێنایه خواره‌وه‌و ئیتر وه‌حی گه‌رم بوو به دوای یه‌كدا هات". وه (الزهری)یش –هه‌روه‌ك له ص‌حیحی بوخاریدا هاتووه- ده‌ڵێ: "وفتر الوحی فتره حتی حزن النبی (صلی الله علیه وسلم) - فیما بلغنا - حزنا غدا منه مراراً كی یتردی من رۆوس شواهق الجبال، فكلما أوفی بژروه جبل لكی یلقی منه نفسه تبدی له جبریل، فقال: یا محمد، إنك رسول الله حقا، فیسكن لژلك جأشه، وتقر نفسه، فیرجع، فإژا گالت علیه فتره الوحی غدا لمپل ژلك، فإژا أوفی بژروه جبل تبدی له جبریل فقال له مپل ژلك" "وه‌حی بۆ ماوه‌یه‌ك پچڕا تاكو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) توشی په‌ژاره‌و كه‌سه‌ر بوو –له‌وه‌ی پێمان گه‌یشتووه- په‌ژاره‌یه‌ك وای لێ كرد كه چه‌ند جارێك بیه‌وێ بچێته سه‌ر لوتكه‌ی شاخه به‌رزه‌كان، جا هه‌ر كاتێك بگه‌شتایه‌ته سه‌ری شاخێك تاكو خۆی لێ فڕێداته خوارێ جوبره‌ئیل خۆی نیشان ده‌دا، وه پێی ده‌گوت: ئه‌ی محمد، به ڕاستی و دڵناییه‌وه تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت، ئیتر هێمن ده‌بۆوه‌و ده‌رونی ئارامی ده‌گرت، وه ده‌گه‌ڕایه‌وه، جا ئه‌گه‌ر ماوه‌ی پچڕانی وه‌حیه‌كه درێژ بوایه‌ته‌وه ئه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌مان كار، كاتێكیش بگه‌یشتایه‌ته پۆپی شاخه‌كه جوبڕه‌ئیل خۆی پیشان ده‌داو هه‌مان قسه‌ی پێ ده‌گوته‌وه". حافڤی ئیبن حجر ده‌ڵێت: ئه‌مه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كان (بلاغات)ی (الزهری)یه‌و (موصول) نیه. وه له ئیسماعلیه‌وه ئه‌م قسه‌یه نه‌قڵ ده‌كات: پاشان له پێشه‌كیه‌كانی دامه‌زراندنی پێغه‌مبه‌رایه‌تی پچڕانی وه‌حیه، تاكو ڕابێت و پله پله وه‌ری بگرێت، ئه‌وجا ئیتر پچڕانه‌كه گران بوو له‌سه‌ری، چونكه تا ئه‌و كاته له لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه نه‌دوێنرابوو كه نێرراوی خوایه‌و نێردراوه بۆ به‌نده‌كانی خوا، جا له‌وه دڵگران بوو كه ئه‌م كارێك بێت و ئیتر دوباره نه‌بێته‌وه، جا كاتێك ڕاهات له سه‌ر هه‌ڵگرتنی ئه‌رك و فه‌رمانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و له سه‌ر قورسی و گرانی كاره‌كانی به ئارام بوو ئیتر خوا فه‌رمانی خۆی بۆ هێنایه‌وه. سه‌یری فتح الباری 12/452 كتاب التعبیر حدیپ رقم 6982. بكه. وه خواش زاناتره. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تێبینی: ئه‌م پرسیاره له پێگه‌ی (الشبكه الاسلامیه) به ژماره (9240) له به‌رواری (27 ڕه‌بیعی دووه‌م 1422) له لایه‌ن د. عبدالله الفقیه، به‌رپرسی بنكه‌ی فه‌توا وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.