به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: بانگه‌واز له ژیانی پێغه‌مبه‌ردا صلی‌الله علیه وسلم به دوو قۆناغ تێپه‌ڕیوه: قۆناغی بانگه‌وازی نهێنی، وه قۆناغی بانگه‌وازی ئاشكرا. وه مه‌به‌ستیش به بانگه‌وازی نهێنی ئه‌و قۆناغه‌یه كه له پاش فه‌رمووده‌ی خوا متعال ێا أَیُّهَا الْمُدَّپِّرُ [المدپر:١]. ده‌ستی پێكردو به‌رده‌وام بوو تا هاتنه خواره‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی : فَاصْدَعْ بِمَا تُۆْمَرُ وَأَعْڕچْ عَنِ الْمُشْڕكِینَ [الحجر:٩٤]. وه گێڕه‌ره‌وانی ژیاننامه هه‌موو نزیكن له سه‌ر ئه‌و ڕایه بن كه ماوه‌ی بانگه‌وازی نهێنی سێ ساڵ بووه، وه نوسه‌رانی ژیاننامه زۆر له سه‌ر ئه‌م قۆناغه نه‌وه‌ستاوون، وه له كتێب و نوسینه‌كانیاندا ناو نیشانێكی سه‌ربه‌خۆو به‌شێكی تایبه‌تیان بۆ جیا نه‌كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ته بۆ نموونه ئیبن هشام به وه‌رگرتن له ئیبن ئیسحاق ده‌ڵێ: (پم إن الله عز وجل أمر رسوله أن یصدع بما جا‌و منه، وأن ینادی الناس بأمره، وأن یدعو إلیه، وكان بین ما أخفی رسول الله صلی الله علیه وسلم أمره واستتر به إلی أن أمره الله بإڤهار دینه پلاپ سنین -فیما بلغنی- من مبعپه). پاشان خوا عزوجل فه‌رمانی به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كرد كه ئه‌وه‌ی پێی داوه ئاشكرای بكات، وه بانگ له خه‌ڵكی بكات به فه‌رمانی خوا‌و بانگه‌شه‌یان بكات بۆی، وه له نێوان شاردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی‌الله علیه وسلم بۆ فه‌رمانی بانگه‌واز تا ئه‌و كاته‌ی خوا فه‌رمانی پێدا كه ئاشكرای بكات له كاتی ڕه‌وانه‌كردنیه‌وه سێ ساڵ بوو –له‌وه‌ی كه پێم گه‌یشتووه-. جا له‌م باسه‌وه ده‌زانین كه ماوه‌ی بانگه‌وازی ئاشكرا بیست ساڵ بووه، ئه‌ویش ئه‌و جیاوازیه‌یه كه له نێوان بانگه‌وازی نهێنی و هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌دا بووه كه پێغه‌مبه‌ر صلی‌الله علیه وسلم به ئاشكرا بانگه‌وازی تیا كردووه. وه خواش زاناتره ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تێبینی: ئه‌م پرسیاره له لایه‌ن دكتۆر عبدالله الفقیه، به‌رپرسی بنكه‌ی فه‌توا له (الشبكه الاسلامیه) له ژێر ژماره (٢٧٧٩٨) له به‌رواری ( ٢٠ ژو القعده ١٤٢٣) وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.