به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) به‌هه‌مووی(١٢) خێزانی هه‌بووه که ده‌بنه دایکی موسوڵمانان، به‌م ڕیزبه‌ندییه: خه‌دیجه‌ی کچی خوه‌یلید، سه‌وده‌ی کچی زه‌معه، عائیشه‌ی کچی ئه‌بووبه‌کر، حه‌فسه‌ی کچی عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب، زه‌ینه‌بی کچی خوزه‌یمی هیلالی، هیند(ئوم سه‌له‌مه)ی کچی ئه‌بووئومه‌ییه‌ی کوڕی موغیره‌ی مه‌خزومی، زه‌ینه‌بی کچی جه‌حشی ئه‌سه‌دی، جوه‌یرییه‌ی کچی حاریثی خوزاعی، ڕیحانه‌ی کچی زه‌یدی کوڕی عه‌مری قوڕه‌ظی، ئوم حه‌بیبه‌ی کچی ئه‌بوو سۆفیانی ئه‌مه‌وی، سه‌فییه‌ی کچی حویه‌ی کوڕی ئه‌حته‌بی نه‌ضیری، مه‌یمونه‌ی کچی حاریثی کوڕی حه‌زنی هیلالی، خوای گه‌وره له هه‌موویان ڕازی بێت. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) کاتێک وه‌فاتی فه‌رموو، نۆ له‌م دایکانی موسوڵمانانی له ژیان بوون: سه‌وده و عائیشه و حه‌فسه و ئوم سه‌له‌مه و زه‌ینه‌ب و ئوم حه‌بیبه و جوه‌یرییه و سه‌فییه و مه‌یمونه. سه‌باره‌ت به ژنهێنانی کاتی، ڕه‌نگه مه‌به‌ستت پێی موتعه بێت(ئه‌وه‌ی له‌لای شیعه‌کان هه‌ر باوێتی)، زه‌واجی موتعه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به وه‌رزی حه‌جه‌وه نه‌بووه! ته‌نها ئه‌وه‌یه له سه‌ره‌تای ئیسلامدا حه‌رام نه‌کرابوو، به‌ڵکوو شه‌رع لێی بێ ده‌نگ بوو(واته ڕێپێدراو بوو) ئه‌وه‌ش وه‌کو زۆرێک له نه‌ریت و دابه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه که ئیسلام کتوپڕانه نه‌که‌وته چاره‌سه‌رکردنی به‌ڵکوو هه‌نگاو و ماوه‌ی بۆ دانا.. له ڕۆژی غه‌زای خه‌یبه‌ر فه‌رمانی خوا هاته‌خوارێ بۆ موسوڵمانان که ئه‌و جۆره ماره‌کردنه(متعة) حه‌رام کرا هه‌تاوه‌کو ڕۆژی قیامه‌ت(هه‌تا هه‌تایه)، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم)ڕێگری کرد له ماره‌کردنی موتعه له ڕۆژی خه‌یبه‌ر و هه‌روه‌ها له خواردنی گۆشتی گوێدرێژی ماڵی." أن رسول الله صلى الله عليه وسلم نهى عن متعة النساء يوم خيبر وعن أكل لحوم الحمر الإنسية " رواه البخاري. به‌ڵام فه‌رمووده هه‌یه که ماره‌کردنی موتعه و حه‌جی موتعه‌ی گرێ داوه پێکه‌وه، ئه‌بوذه‌ر-خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێ"لا تصلح المتعتان إلا لنا خاصة يعني متعة النساء ومتعة الحج" رواه مسلم. واته/ ناشێت ئه‌م دوو موتعه‌یه مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ ئێمه(بۆ هاوه‌له‌کان ته‌نها له سه‌ره‌تای ئیسلام و پێش غه‌زای خه‌یبه‌ر)، موتعه‌ی ئافره‌تان و موتعه‌ی حه‌ج. موتعه‌ی حه‌جیش ئه‌وه‌یه که‌سێک نییه‌ت بهێنێت به عومره پاشان ئیحرام هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و ئه‌وجا ئیحراب ده‌به‌ستێته‌وه به حه‌ج. له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ماوه‌یه‌ک ئیحرامیان ده‌به‌ست به حه‌ج(المنفرد)، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانی پێکردن که نییه‌ته‌که‌یان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه بۆ ئیحرام به عومره و پاشان دوای ئه‌وه ئیحرام به حه‌ج بکه‌نه‌وه، ئه‌وه‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که له جاهیلییه‌تی پێش ئیسلام عومره‌یان له وه‌رزی حه‌ج حه‌رام کردبوو، به‌م کاره ئه‌وه‌ی پێش ئیسلام هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه. بۆیه ئه‌و موتعه‌ی حه‌جه ته‌نها له‌و سه‌رده‌مه جائیز بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌گه‌ر که‌سێک نییه‌تی ئیحرامی به حه‌ج هێنا ئیتر بۆی نییه بیگۆڕێت به عومره(حج التمتع). شایه‌نی باسه هیچ کام له هاوه‌ڵانی ناوداری پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) زه‌وای موتعه‌یان نه‌کردووه، که‌واته ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها خوویه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه و به ماوه‌یه‌ک ئیسلام بنه‌بڕی کردووه، ئه‌وه‌تا ئیبن عومه‌ر-خوا لێی ڕازی بێت- پیاوێک پرسیاری لێ ده‌کات له باره‌ی زه‌واجی موتعه‌وه، ئه‌ویش تووره ده‌بێ و ده‌فه‌رموێت: سوێند به‌خوا ئێمه له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) زیناکار و به‌دڕه‌وشت نه‌بووین، پاشان فه‌مووی: من گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) بوو ده‌یفه‌رموو: به دڵنیایی له پێش هاتنی مه‌سیحی ده‌جال، سی درۆزنێک یان زیاتر په‌یدا ده‌بن.. "سأل رجل ابن عمر وأنا عنده عن المتعة متعة النساء فغضب وقال والله ما كنا على عهد رسول الله صلى الله عليه وسلم زنائين ولا مسافحين ثم قال والله لقد سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول ليكونن قبل المسيح الدجال كذابون ثلاثون أو أكثر" رواه أحمد. مه‌به‌ستی پێ ئه‌وه‌یه که که‌سانێک په‌یدا ده‌بن به ناوی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌وه قسه ده‌که‌ن یاخوود حه‌ڵاڵ و حه‌رام داده‌ڕێژن بۆ خه‌ڵکی به ناوی ئیسلام و خواوه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.