به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: هه‌موو وردودرشتی کاره‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) باس نه‌کراوه له ماڵه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانی، به گشتی هه‌روه‌کو دایکمان عائیشه-خوا لێی ڕازی بێت- ده‌یگێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) حاڵی وابوو له ماڵه‌وه هه‌میشه له هاوکاری خێزانه‌کانی بووه. " سئلت عائشة ما كان النبي (صلى الله عليه وسلم) يصنع في بيته؟ قالت: كان يكون في مهنة أهله" . رواه البخاري. واته/ پرسیاریان کرد له عائیشه؛ ئایا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) چۆن ڕه‌فتاری ده‌کرد له ماڵه‌وه؟ فه‌رمووی؛ ئه‌و له خزمه‌ت و هاریکاری ماڵه‌وه‌ی بوو، ئه‌مه‌ش ده‌توانین بڵێین هه‌موو جۆره کارێک ده‌گرێته‌وه، ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر چه‌ند کارێک بوونایه به ته‌نها، به‌و گشتییه باس نه‌کرابایه. یان وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆی ده‌فه‌رموێت" خيركم.. خيركم لأهله، وأنا خيركم لأهلي" رواه الترمذي و إبن ماجة، واته/ باشترینتان ئه‌و که‌سه‌یه که بۆ ماڵومنداڵی خۆی باش بێت، منیش له هه‌مووتان باشڕه‌فتارترم بۆ ماڵومنداڵی خۆم. له‌و کارانه‌ش که باسی هاتووه، وه‌کو دایکمان عائیشه باسی ده‌کات که ئه‌و(صلى الله عليه وسلم) به‌رگی خۆی دووریوه‌ته‌وه، نه‌علی خۆی چاک کردۆته‌وه و وه‌کو هه‌موو پیاوانێک کاری بۆ ماڵومنداڵی خۆی کردووه له ماڵه‌وه" كان يخيط ثوبه ويخصف نعله ويعمل ما يعمل الرجال في بيوتهم" له ڕیوایه‌تی تر هاتووه که پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ماڵی خاوێن کردۆته‌وه(گسکی داوه) و مه‌ڕی دۆشیوه و ئاڵفی داوه‌ته ئاژه‌ڵ و که‌لوپه‌لی ڕۆژانه‌ی هه‌ڵگرتووه له بازاڕه‌وه به‌ره ماڵ و جۆره‌ها کاری تریش.. ئه‌مانه و باسی ئه‌وه‌ش که پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) زۆر و زیاد له پێویست نه‌رمونیان و ڕووخۆش و به وه‌فا بووه له به‌رامبه‌ری خێزانه‌کانی و لاپه‌ڕه‌کانی به‌سه‌رهاتی ژیانیشی پڕن له نموونه‌ی جوان و به‌رچاو له‌و باره‌یه‌وه.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.