به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر-خوا لێیان ڕازی بێت- له ڕووی ڕێز و پله‌وپایه‌وه خوای گه‌وره کوردووینه‌ته دایک بۆ موسوڵمانان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ش که هه‌تاهه‌تایه له حه‌رام بن له موسوڵمانان بیانخوازنه‌وه له دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم). به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌روه‌کو دایکێکی ڕاسته‌قینه‌ی ئێمه هه‌موو حوکمێکی شه‌رعییان له‌سه‌ر دانه‌مه‌زراوه.. ئه‌وه‌تا ده‌بینین خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ به موسوڵمانه هاوه‌ڵه‌کان و دوای ئه‌وانیشوَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعاً فَاسْأَلُوهُنَّ مِن وَرَاء حِجَابٍ...[الأحزاب:٥٣]. واته/ ئه‌گه‌ر پرسیاری پێویستییه‌کتان هه‌بوو لێیان، له‌پشتی په‌رده‌وه داوایان لێ بکه‌ن... هاوه‌ڵه‌کان و دوای ئه‌وانیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه قسه‌یان له‌گه‌ڵ کردوون و چاوه‌کانیان داگرتووه له ئاستیان. پاشان له به‌هه‌شتدا که‌س خێزانی که‌س نابینێت مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی مه‌حره‌می هه‌میشه‌یی یه‌کبوون، وه‌کو خۆشک و دایک و پوور و کچه‌زا و خوشکه‌زا و برازا و ..تاد. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشت له دروستیی خه‌یاڵه‌که‌ته، خه‌یاڵ حوکمی له‌سه‌ر دانامه‌زرێ، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌ش جائیز نییه، پێی گوناهبار نابیت، خۆشه‌ویستیش بۆ ئه‌وان وه‌کو خۆشه‌ویستی بۆ دایکی خۆت دروسته ده‌بێت خۆشمان بوێن. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.