به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌رانی شیعه له ئیمام و زاناکانیان -بێ له‌وانه‌یان به‌ئینساف و بەدادن و بڕوایان وه‌کوو ئێمه‌یه ده‌رباره‌ی قورئان و سوننه‌ت و ئالوبه‌یت و هاوه‌ڵان و خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و عه‌قیده‌ی ئیسلامی- گومانی تێدا نییه بۆ خۆیان کافرن و له‌و هه‌موو ته‌حریف و بوختان و درۆیانه‌ی به ده‌می پێغه‌مبه‌ر و ئالوبه‌یتییه‌وه کردوویانه، ئه‌م بوختانه‌ش به‌م جۆره‌ی ئێوه باسی ده‌که‌ن به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وان نه‌وه‌ك ئێمه‌ی سوننه! خوای گه‌وره خۆی به‌ڵێنی داوه ئه‌م قورئانه بپارێزێت له فه‌وتان و ته‌حریف و هتد...إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ. [الحجر: ٩]، ئیتر چۆن بزنێك بتوانێت ته‌نها ئایه‌تێکیش بخوات لێی؟!! ئه‌ی مه‌گه‌ر به سه‌دان له هاوه‌ڵان قورئانیان له‌به‌ر نه‌بووه و له سنگیان نه‌یانپاراستووه؟! ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ڕاست بووایه، دیسانه‌وه له سنگی ئه‌وانه‌وه دووباره‌وه ده‌نووسرایه‌وه. به‌داخه‌وه شیعه که بۆ خۆیان ده‌ڵێن قورئانی ئێستا نوقسانی هه‌یه و ئه‌هلی سوننه لێی که‌م کردووه و لابردووه! ئه‌گه‌ر ڕاسته، بۆچی ئه‌وه‌ی خۆیان چاپ ناکه‌ن و بڵاوی ناکه‌نه‌وه؟! که گوایه باسی ئیمامه و هه‌ندێك بابه‌تی تری لێقرتێنراوه!! سه‌رانی شیعه ئه‌و ڕاستییه باش ده‌زانن که قه‌رزاری ئه‌هلی سوننه‌ن و له‌و قورئانه ده‌خوێنن و چاپ ده‌که‌ن که ئیمام عوسمان -خوا لێی ڕازی بێت- جه‌ختی له‌سه‌ر کردووه و ئێستا له هه‌موو دونیادا به‌ربڵاوه.. ئه‌وان حه‌وجێی قورئانی ئێمه‌ن و درۆ ده‌که‌ن که خۆیان قورئانێکیان هه‌بێت. ئه‌وان ته‌کفیری هه‌موو هاوه‌ڵان و حه‌فسه و عائیشه ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا قورئانی پیرۆز به‌لای ئه‌وانه‌وه گه‌یشتۆته ئێمه. ده‌رباره‌ی ئه‌و باسه‌ش به‌ڵێ، هه‌یه به‌ڵام به جۆرێکی تر و هیچ په‌یوه‌ندی نییه به بزن و مه‌ڕه‌وه. به‌ڵکوو په‌یوه‌ندی هه‌یه به ناسیخ و مه‌نسووخه‌وه. واته لابردنی ئایته‌ێك یان حوکمه‌که‌ی به ئایه‌تێك یان حوکمێکی تر. ئه‌وه‌ش به فه‌رمانی خوایه و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یشی (صلى الله عليه وسلم) جێبه‌جێی کردووه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: مَا نَنسَخْ مِنْ آيَةٍ أَوْ نُنسِهَا نَأْتِ بِخَيْرٍ مِّنْهَا أَوْ مِثْلِهَا أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّـهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ. [البقرة: ١٠٦]. واته: هه‌ر ئایه‌تێك بسڕینه‌وه، یان بیخه‌ینه بارودۆخی فه‌رامۆشییه‌وه و پشتگوێی بخه‌ین، چاكتر له‌و یان وێنه‌ی ئه‌و ده‌خه‌ینه ڕوو، مه‌گه‌ر نه‌تزانیوه كه خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه؟ (ته‌فسیری ئاسان). ناسیخ و مه‌نسووخیش چه‌ند جۆرێکی هه‌یه؛ یه‌کێك له‌وانه سڕینه‌وەی ئایه‌ت و حوکمه‌که‌یشی به فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) که بێ گومان هه‌رچیش له ده‌می پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌رباره‌ی دین بێته ده‌رەوە، فه‌رمانی خوایه و بۆی نییه له‌خۆیه‌وه به ناوی خواوه قسه بکات. ده‌توانیت ده‌رباره‌ی ئه‌و زانسته ئه‌م وه‌ڵامه بخوێنییه‌وه ١٤٠٢. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.