به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌ره‌تا داوا له خوای گه‌وره ده‌که‌ین ژیانێکی پڕ خێر و ئیمانیتان پێ ببه‌خشێت، به‌ڵی ئه‌ی به‌رێز موسوڵمان هه‌تاوه‌کو زیاتر به فه‌رمایشتی خوا و پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و چاولێکه‌ری ڕه‌فتاره‌کانی خۆشه‌ویستمان بێت هێشتا هه‌ر که‌مه و ژیانی پڕ خێر و کامه‌رانی ده‌داتێ. پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌روه‌کو دایکمان عائیشه-خوا لێێ ڕازی بێت- ده‌یفه‌رموو: قورئانێک بوو له نێوانمان ده‌هات و ده‌چوو، که‌واته که‌سایه‌تی ئه‌و له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه کامڵ بووه و جێی خۆیه‌تی چاوی لێ بکه‌ین چونکه ئه‌و به‌ته‌واوی به ویستی خوا جوڵاوه‌ته‌وه، هه‌زاران سڵاو و ڕه‌حمه‌تی لێ بێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.