سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  تەمەنی خاتوخەدیجە چەند بوە شوی‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر كردوه‌؟
لەو كاتەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم هاوسەرگیری لەگەڵدا كردووە؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2625



الحمد لله/

ئەوەی لە لای نووسەرانی ژیاننامەی پێغەمبەردا صلی الله علیه و سلم مەشهور و بەناوبانگە ئەوەیە كە تەمەنی خاتوو خەدیجە رضي الله عنها چل ساڵ بووە لەو كاتەی كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم هاوسەرگیری لەگەلدا كردووە، بەڵام لەبەر چەند هۆكارێك ئەم بۆچوونە لاوازەو تێبینی لەسەر هەیە، لەوانە:
1- ئەو ڕیوایەتەی كە باس لەوە دەكات تەمەنی چل ساڵ بووە الواقدي دەیگێڕێتەوە كە ئەو كەسێكی لاوازە وجێگای متمانە نییە و زانایان تێبینی زۆریان لەسەری هەیە.
2- محمد بن اسحق كە لە الواقدی زیاتر جێگای متمانەیە وتوویەتی تەمەنی خەدیجە رضي الله عنها بیست و هەشت ساڵ بووە كاتێك پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم مارەی كردووە، بەڵكو ابن الأثیر لە الحاكم دەگێڕێتەوە كە تەمەنی بیست و پێنج ساڵ بووە.
3- ئەوەی ئەو بۆچوونە بەهێز دەكات كە تەمەنی خاتوو خەدیجە لەو كاتەدا بیست و پێنج یان بیست و هەشت ساڵ بووە، جگە لەوەی كە خاوەن ڕیوایەتی چل ساڵەكە جێگای متمانە نییە ئەوەیە: پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم شەش منداڵی لە خاتوو خەدیجە بووە، دوو كوڕ كە ناویان القاسم و عبد الله بووە و، چوار كچیش كە ناویان أم كلثوم و زینب و رقیة و فاطمة بووە، جا ئەگەر تەمەنی چل ساڵ بووبێت ئەبێت بۆ نموونە هەندی مناڵەكانی دوای پەنجا ساڵی لە دایك بووبێت و ئەمەش زۆر ئەستەمە ئەگەر مەحاڵ نەبێت!
4- ڕیوایەتی ترمان هەیە كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم كە بیست و پێنج سال لەگەل خەدیجەدا رضي الله عنها ژیاوە و لەتەمەنی پەنجا ساڵیدا وەفاتی كردووە كە ئەمەیان گونجاوترە لەگەڵ ڕیوایەتی چل ساڵەكە، بۆیە بە پێی تەرجیحی أكرم ضیاء العمري كە پشتی بە گێڕانەوەكەی موحەممەدی كوری ئیسحاق بەستووە خاتوو خەدیجە تەمەنی بیست و هەشت ساڵ بووە لەو كاتەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم هاوسەرگیری لەگەل كردووە نەك چل ساڵ..والله أعلم.
بۆ زانیاری زیاتر ئەتوانن بگەڕێننەوە بۆ لێكۆڵینەوەكەی دكتۆر أكرم ضیاء العمري لە (السیرة النبویة الصحیحة) دا و هەروەها لە كتێبی (ما شاع ولم یثبت من السیرة) دا باسكراوە...والله أعلم.

إحسان برهان الدین
23 رمضان 1441



  ژمارەی بینین 713

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram