سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  مارەبڕینی خاتووخەدیجە لە پێغەمبەر ﷺ چۆن بووە.؟
ئایا مارەکردنی خاتوو خەدیجە خوا لێی ڕازی بێت لە پێغەمبەر (ﷺ) لەسەر چ بنەما و ڕێسایەك بووە؟! ئایا بەو شێوازەبووە کە ئیسلام پێی ڕازیە؟!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3856

ئایا مارەکردنی خاتوو خەدیجە خوا لێی ڕازی بێت لە پێغەمبەر (ﷺ) لەسەر چ بنەما و ڕێسایەك بووە؟! ئایا بەو شێوازەبووە کە ئیسلام پێی ڕازیە؟!

بسم الله الحمد و الصلاة و السلام علی رسول الله محمد و علی آله وصحبه اجمعين.
پوختەی بابەت : 
مارەبڕینی پێغەمبەر ﷺ لەگەڵ خاتوو خەدیجە خوا لێی ڕازی بێت، تایبەت بووە و بەویستی خوای پەروەردگار لەسەر ئەو ڕێگاو مەرج و فیترەتە پاکە بووە کە خوای پەروەردگار خۆی پێی ڕازی بووە (ئەگەر چی هێشتا ئیسلامیش نەهاتبێت) چونکە فیترەت و شێوازەکە بەو شێوازە بووە کە ئیسلام دەیەوێت! وە ئەگەر خوای پەروەردگار بەو مارە کردنە ڕازی نەبوایە هەرگیز نەیدەهێشت پێغەمبەرەکەی ﷺ ئەنجامی بدات پێش پێغەمبەرایەتی، هەروەك چۆن نەیدەهێشت ﷺ توشی شیرك ببێت توشی درۆ ببێت، وە هەروەك چۆن نەیدەهێشت پێغەمبەر ﷺ لەو حەیوانانە بخوات کە بۆ بتەکان سەردەبڕان هەر لەپێش پێغەمبەرایەتی. چونکە هەموو پێغەمبەران لە لەدایك بوونەوە لەسەر فیتڕەتی پاك و فیتڕەتی موسوڵمانێتین.
_ _ _ _ _ _ _ 
درێژەی بابەت :
زانایان کۆدەنگن لەسەری ئەوە هەموو پێغەمبەران علیهم الصلاة و السلام پێش ئەوە بەپێغەمبەر دیاری بکرێن لەسەرفیترەتێکی پاك هەر بە موسوڵمانێتی لەدایك دەبن، هەنێکیان هەر دەفەرموون هەر بە پێغەمبەریش لەدایك دەبن بەڵام خۆیان ئاگادارناکرێنەوە هەتا کاتێكی دیاری کراو کە دواتر وەحیان بۆ دێت و مەرج دەبێت لەسەریان دینەکەیان بگەیەنن و کاروانی نبوة دەست پێ دەکات.
وە خاتوو خەدیجةش زۆربەی زانایان دەفەرموون لەسەر دینی ابراهیم علیه السلام بووە و بەو فیترەتەوە ماوەتەوە نە موشریك بووە نە نەسرانی، هەرچەندە چەند ڕەئیەک هەیە لەسەر ئەوەی نەسڕانی بووبێ .بەڵام هیچیان بەڵگەیان بەدەستەوە نییە
بێگومان ئاینی سەرجەم پێغەمبەرانیش لەسەر بنەمای ئیسلام و ئیسلامەتی بووە وە پێغەمبەر ابراهیمیش موسوڵمان بووە و خوای پەروەردکار فەرموویەتی :
( مَا كَانَ إِبْرَاهِيمُ يَهُودِيًّا وَلَا نَصْرَانِيًّا وَلَكِنْ كَانَ حَنِيفًا مُسْلِمًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ )
کەواتە هەردووکیان پێغەمبەر ﷺ  و خاتوو خەدیجە 
لەسەر دین و فیترەتی پاک مابوونەوە و کەسیان موشریك نەبوون 
(( تەنانەت لە کەمترین ئەگەر ئەوەیە کە خاتوو خەدیجە نەسڕانیش بووبێت کە ئەوکاتەش ئەهلی کیتاب بووە کە نیکاحی ئەهلی کیتابیش بێگومان درووستە لە ئیسلامدا - کە وەك وتمان هیچ بەڵگەیەکیش نییە لەسەر ئەوەی کە نەسڕانی بووبێت )).
 
شێوازی مارەبڕینەکە چۆن بووە ؟!
بێگومان چەندین شێوازی مارەبڕین هەبووە لە پێش ئیسلامدا کە خاتوو عائشە بۆمان دەگێڕێتەوە کە 4 شێواز هەبووە هەندێ ڕیوایەتی تریش هەیە کە دەڵێن 10 شێواز هەبووە لەناو هەموو ئەم شێوازانەیە (1 شێوازیان ڕاست بووە) کاتێك ئیسلام هات تەنها ئەو (1) دانەیەی هێشتەوە ئەوەیش ئەوەیە کە خوای پەروەردکار پێی ڕازیە (شێوازەکەش ئەوەیە کە پیاوێك، ئافرەتێکی بەدڵ دەبێت دەچێتە داوای و کەس و کاری ئافرەتەکەی لێ ئاگاداردەکاتەوە دواتریش ئەگەر کەس و کاری ئافرەتەکە ڕازی بوون ئەوە ئافرەتەکەی دەدەنێ و مارەی دەکەن و ئافرەتەکە دەبێت هاوسەری پیاوەکە) کە ئەم شێوازەش تاکە شێواز بووە کە لەسەردەمی پێش ئیسلامدا هەبووە و تاکە شێوازیش بووە کە ئیسلام هات پێی ڕازی بووە وە هەموو جۆرەکانی تریشی هەڵوەشاندووەتەوە. (بڕوانە صحيح البخاري - فەرموودەی ژمارە 5127)
وە هەر لەسەر ئەم شێوازەبووە پێغەمبەر ﷺ خاتوو خەدیجەی مارەکردووە 
- مارەبڕینەکە لەسەر ڕەزامەندی خودی پێغەمبەر ﷺ بووە
- مارەبڕینەکە لەسەر ڕەزامەندی خودی خاتوو خەدیجەش بووە خوا لێی ڕازی بێت
- بە بەڕەزامەندی خانەوەدای هەردوو لا بووە
- گێڕانەوەیەك دەوترێت پێشەوا (حمزة - رضي الله عنه) (مامی پێغەمبەر ﷺ) بووە بە وەلی پێغەمبەر ﷺ لە مارەبڕینەکەدا.
- گێڕاونەوەیەك دەوترێت (ابوطالب) (مامی پێغەمبەر ﷺ)
بووە بە وەلی پێغەمبەر ﷺ لە مارەبڕینەکەدا.
- (عمرو بن أسد) مامی خاتوو خەدیجە خوا لێی ڕازی بێت دەبێتە وەلی بۆی
- بێگومان لەخانەوەدای هەردوولاش بە شاهیدی هەردوو لا مارەبڕینەکە ئەنجام دراوە.
کەواتە مەرج و شێوازی مارەبڕینەکە بەو شێوازە بووە کە خوای پەروەردگار ویستی لەسەربووە.

تایبەت بە پەیجی شێخ احمد کاکە مەحموود

#واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محموود رحمه الله
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

  ژمارەی بینین 226

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram